fbpx
Shadow Shadow

مەزڵوم کۆبانی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دڵنیایی پێداوین

20:55 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

فەرماندەی گشتیی هەسەدە، دڵنیایی دەدات لە بەردەوامی پاڵشتی هاوپەیمانان بۆ پاراستنى دەستکەوتەکانیان.

,

ئەمشەو هەینی 15ی تشرینی دووەمی 2019، ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکیدا ڕایگەیاند: “زۆر سوپاسی هەوڵەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەین لەبارەى بەردەوامیدان بە ڕوبەڕوبوونەوەی داعش و پاراستنى ناوچەکە و ئۆپراسیۆنەکانى پاککردنەوە”.

,

کۆبانی لە نوسینەکەیدا سوپاسى هاوپەیمانی نێودەڵەتی بۆ شەڕى داعشیشی کردووە، بەوەى دڵنیاییانداوە داعش بەتەواوەتی تێکبشکێت، ئاماژەى بەوەشکردووە: “دڵنیایان کردینەوە کە دەستەکەوتەکانمان لە هێرش و هەڕەشەکانی وڵاتانی ناوچەکە دەپارێزن، هەروەها بڕیاری ئەوەیان داوە کە دەبێت سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە بپارێزرێت و ئاستی ئابوری ناوچەکەش بەرز دەکەنەوە”.

,

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ پێنجشەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2019، شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەسەدە، سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا و هەڕەشەی شانە نوستوەکانی داعش لە سوریا کۆبوونەوە.

,

لەلایەکى دیکەشەوە هەر دوێنێ، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا 600 سەرباز و ئەندامی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەمێننەوە و ناوچەکە دەپارێزن لە هێرش و مەترسییەکانی دروستبوونەوەی داعش”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل