fbpx
Shadow Shadow

مەزڵوم کۆبانی بۆ ئەمریکا: پاکتاوی ڕەگەزی قبوڵ ناکەین

23:13 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد –

فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕەتیدەکاتەوە ڕازی بن بەجێبەجیکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان تورکیا و ئەمریکا واژۆکراوە لەسەر ناوچەی ئارام.

.

ئەمشەو (هەینی،18ی تشرینی یەکەمى 2019)، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) و لیندسی گراهام، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، کە یەکێکە لە سیناتۆرە کاریگەرەکان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجامدا.

.

لیندسی گراهام، ڕایگەیاند: “جەنەڕاڵ مەزڵوم پێی وتوم داگیرکاری و پاکتاوی ڕەگەزی، دروستکردنی ناوچەی ئارام نییە و ئەو ڕێککەوتنەی کە ئەمریکا و تورکیا کردویانە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام پاکتاوی ڕەگەزییە”.

.

لیندسی گراهام روونیدەکاتەوە :”ئاگربەست لەلایەن کوردەکانەوە قبوڵ کراوە، بەڵام ئەوان ڕازی نین داگیرکاری سەربازی و پاکتاوی ڕەگەزی ئەنجام بدرێت بەرامبەریان و ئەوان ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ئەنقەرە واژۆکراوە بە داگیرکاری و پاکتاوی نەژادی دەزانن”.

.

مەزڵوم کۆبانی بە گراهامی وتووە: “خۆشحاڵین بە ھەوڵەکانی ترەمپ بەڵام قبوڵی پاکتاوی ڕەگەزی ناکەین کە ئەنقەرە پێشنیازی کردووە، ناوچەیەکی جیاکەرەوە قبووڵکراوە لەسەر سنوور، بەڵام داگیرکارییەک کە سەدان ھەزار کورد بێ لانە بکات ناوچەی ئارام نییە، پاکتاوی ڕەگەزییە”.

.

هەروەها گراهام باسی لەوە کردوە: “ھیوادارم کارێک بکەین کە ھەردوو لا تێیدا براوە بین و منیش ھەمان نیگەرانییەکانی مەزڵومم ھەیە، کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕۆڵی زۆر ئەگێڕێت لەمەدا و ھاوسۆزە لەگەڵ ئازاری کوردەکاندا”.

.

دوێنێ (پێنجشەممە) مایل پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەى لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رێککەوتنى ئەمریکا و تورکیا بۆ راگرتنى شەڕ لە رۆژئاواى کوردستان راگەیاند.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل