Shadow Shadow

" تورکیا هۆکاری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و باکوری سوریایە"

مەزڵوم عەبدی: کەمپی (هۆل) لە بۆمبێکی تەوقیتکراو دەچێت نازانین کەی دەتەقێتەوە

19:20 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هۆشداری دەدات لە مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوی داعش، داواشدەکات لە بری چارەسەری سەربازی چارەسەرێکی سیاسی بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش، بدۆزرێتەوە.

.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیاییcnn” “ى ئەمریکی هۆشداریدا لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە، داواشیکرد ئەمریکا پاڵپشتییەکانی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر بکات.

.

بەوتەى عەبدى ، دوای بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى فوڕات، جموجۆڵەکانی داعش  رووى لە زیادبوون کردووە.

.

ڕوونیشکردەوە، چەکدارانی داعش لە ئێستادا لەو ناوچانەی کە هاوسنورن لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوان و ئەو ناوچانەی کە دەکەونە ڕۆژئاوای ڕوباری فوڕات و ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سوریا، دەستیان بە جموجۆڵ کردوەتەوە.

.

بەوتەى فەرماندەى گشتى هێزەکانى هەسەدە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ ئەمریکییەکان هاوپەیمانییەکی کارایان هەبووە دژ بە داعش، بەڵام بەهۆی سەرقاڵبوونی سوپای ئەمریکا بە ئیدارەدانی خاڵەکانی چاودێری لەسەر سنوری نێوان سوریا و تورکیا لە ئێستادا ئەمریکا کەمتر بەشدارە لە پڕۆسەی ڕاوەدوونانی داعش.

 

.

 

سەبارەت بە دۆخى ئەو داعشانەى کە لەلاى  هێزەکانی سوریای دیموکرات لە زینداندان، مەزلوم عەبدی وتی:” باردۆخە کە زۆر سەختە، کەمپی هۆل لە ئێستادا وەک بۆمبێکی تەوقیتکراوە، نازانین  کەی دەتەقێتەوە”.

.

داواشیکرد، وڵاتە ئەوروپییەکان پابەند بن بە بەڵێنەکانی خۆیانەوە بۆ وەرگرتنەوەی هاووڵاتییە تێوەگلاوەکانیان لەڕێکخراوی داعش بە دادگایکردنیان یاخود یارمەتیان بدەن لە دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی لە باکووری سوریا تایبەت بەو پرسە.

.

لەبارەى هەڕەشەکانی تورکیا دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات جەختى کردەوە لەوەى ئەوان بەشێک نین لەشەڕ دژ بە تورکیا.

.

وتیشى “هەڕەشەکانی تورکیا بۆ لەشکرکێشی لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتى سوریا، زیاتر چەکدارانی داعشی هانداوە بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی.

.

داواشى کرد چارەسەرێکی سیاسی لە بڕی جارەسەری سەربازی  بۆ ناوچەکە  بدۆزرێتەوە و بەو هیوایەش بوو ئەمریکا لەگەڵ تورکیا بگاتە ئەنجامێک بۆ ئەوەی ناوچەکە بەدوور بێت لە هەر ململانێیەکی تر.

.

فەرماندەکەی هەسەدە روونیکردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕەزامەندیانداوە لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بە قوڵایی 5 کیلۆمەتر و درێژی 12 کیلۆمەتر لە باکوری سوریا.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان نەرمییەکی زۆریان نیشانداوە، بڕواشیان وایە ئەمریکییەکان لەو سیاسەتەی ئەوان تێدەگەن، بەڵام هەڵسوکەوتە نابەجێکانی تورکیا ڕێگرە لە گەیشتن بە چارەسەرێکى باش لە ئایندەیەکی نزیکدا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل