Shadow Shadow

لەبارەى ناوچەى ئارامەوە

مەزڵوم عەبدی: پێشبینی دەکەین ئەمریکا و تورکیا پرۆژەکەى هەسەدە قبوڵ بکەن

15:10 پێنج شه‌ممه‌ 15 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

فەرماندەی گشتی هەسەدە رایدەگەیەنێت، هەسەدە و تورکیا بە جیا پڕۆژەیان پێشکەش کردووە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام و پێشبینی دەکەن پڕۆژەکەیان قبوڵ بکرێت.

.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، دەربارەی دروستکردنی ناوچەی ئارامی نێوان سنوری تورکیا-باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زانیاری نوێی خستووەتەڕو.

.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە بە ئاژانسی هاوار نیوزی ڕاگەیاندووە: “هەسەدە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانوستان دەکات و هێشتا نەگەیشتوینەتە هیچ ئەنجامێک، بەڵام ئێمە پڕۆژەی خۆمان داوەتە هاوڕێ ئەمریکییەکانمان دەربارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام، هاوکات تورکیاش پرۆژەی خۆی داوە بە ئەمریکا”.

.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکردووە: “پێشبینی دەکەم پڕۆژەکەی ئێمە لەلایەن ئەمریکا و تورکیاوە ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، چونکە زۆر لۆژیکی ترە و رەچاوی ڕەواندنەوەی مەترسییە ئاسایشییەکانی تورکیاى کردووە کە باسی کردووە، هەروەها مافی کوردیشمان پاراستووە”.

.

عەبدی لەو چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت، هەسەدە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نوێنەرایەتی کورد دەکات و کورد دەپاریزێت و ڕێگا نادات بەهۆی ناوچەی ئارامەوە زەرەر لە بەرژەوەندییەکانی کورد و خاکەکەی بکەوێت، وتیشی، بەهۆی ئەوهەڕەشە و هێرشانەی تورکیا بۆ سەرناوچەکە داوایانکردووە کە هێڵی نێوان ڕوبارەکانی فورات و دیجلە هەمووی بکەوێتە ناو ناوچە ئارامەوە، واتە هەموو ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوای کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بکەوێتە سنوری ناوچەی ئارامەوە.

.

فەرماندەی گشتی هەسەدە وردەکاری پڕۆژەکەیانى بۆ ناوچەی ئارام ڕونکردووەتەوە: “هەسەدە ناوچەی ئارامی بەسەر سێ بەشدا دابەشکردووە،  بەشێکیان قوڵاییەکەی پێنج کیلۆمەتر دەبێت و بەشێکی دیکەشیان نۆ کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها ناوچەیەکی بچوک هەیە کە لەنێوان گری سپی و سەرێ کانییە لەوێ قوڵای ناوچەی ئارام 14 کیلۆمەتر دەبێت”.

.

“لەو ناوچانەی کە دەکەونە سنوری ناوچەی ئارامەوە، ئیمە هێزەکانی هەسەدە و یەپەگەی لێ دەکشێنینەوە، بەڵام دەمانەوێت هێزێکی سەربازی ناوچەیی خۆیی پارێزگاری لەوێ بکات، واتە ئەو کەسانەی کە پاریزگاری لەوێ دەکەن خەڵکی ئەو شارە بن”، مەزڵوم عەبدى واى وت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل