Shadow Shadow

مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە.. لە شکانی کێڵەکانەوە بۆ لەوەڕگای ئاژەڵان

17:00 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

شکاندنی بەشێک لە کێلەکانی گۆڕستانی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ناڕەزایی کەسوکاری شەهیدان و کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی شارەکەی بەدوای خۆیدا هێنا، زیاتر لەوەش، چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە چەند مانگایەک لەناو مەزارەکەدان.

.
حیکــمەت فایەق، ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیـــابارانی هەڵەبـــجە داوای چارەسـەرێکی خێـــرا بۆ کێشەکانی گۆڕستانی شەهیدان دەکات و دەڵێت، ناکرێت سومبولی هــەڵەبجە بەو شیوەیـــە ببێتە لەوەڕگای ئـاژەڵان و کیلەکانی بشکـــێنرێن و سیمای گۆرستانەکە بشێوێنرێت.

.مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە.. لە شکانی کێڵەکانەوە بۆ لەوەڕگای ئاژەڵان

ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی قوربانیان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “هیچ نەبێت با ئیدارەی شارەکە چاودێرێک بۆ گۆڕستانەکە دابنێت، چـــونکە ڕۆژانە لە جـــیهانەوە ڕۆژنامـــەنوس و گەشتـــیاران سەردانی ئەم شوینەکە دەکەن.”

.

لە ئێستادا شارەوانی هەڵەبجە هەڵمەتێکی بۆ دوورخستنەوە و قەدەغەکردنی ئاژەڵی ماڵی دەستپێکردووە و داوای لە ئاژەڵدار و دانیشتوانی شارەکە کردووە ئاژەڵەکانیان ببنە دەرەوەی شارەکە.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چالاکانی هەڵەبجە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەپۆلێکی ناڕەزاییان دژی زۆربوونی دیاردەی ئاژەڵداری لەناو شارەکە دەستپێکردووە و داوایان لە ئیدارەی پارێزگاکە کرد، لێپێچینەوە لەو کەسانە بکات کە لەناوشارەکەدا ئاژەڵداری دەکات بەوپێیەی سیمای شارەکە ناشیرین بووە.

مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە.. لە شکانی کێڵەکانەوە بۆ لەوەڕگای ئاژەڵان

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل