fbpx
Shadow Shadow

"سەدان چەکدار پاسەوانی بارەکان دەکەن"

مەرزی باشماخ قسەکانی قایمقامی پێنجوێن لەبارەى بە قاچاخ و بە زۆر هاوردەکردنی کەلوپەل ڕەتناکاتەوە

11:32 چوار شه‌ممه‌ 24 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

قائیمقامی قەزای پێنجوین لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەى زەمەندا ڕایگەیاند، “خەڵكانێك هەن لە سەروی حكومەتەوە قاچاخچێتی دەكەن و بە نایاسایی باری خۆراك و كەلوپەل كە كەس نازانێ چییان تێدایە دەهێننە هەرێمی كوردستانەوە”

زانا رەحمان بە ڕۆژنامەکەى وتووە، “زۆرجار 20 كۆنتێنەر دەهێنرێت و بە چەكدارەوە پاسەوانی دەكرێت‌ و دەبرێت بۆ سلێمانی كە بێگومان ئەمانە كەسانی بەدەسەڵاتن ئەوكارانە دەكەن.”

ڕاشیگەیاندووە، “نە حكومەت و نە ئاسایش دەستیان بەسەر ئەو كەسانەدا ناڕوات كە بە قاچاخ و نایاسایی كۆنتێنەر دەهێنن و كەس نازانێ چییان تێدایە. ئەوەی ئێستا لە مەرزی باشماخ دەكرێ‌ زۆر لە سەردەمی بەرەی كوردستانی مەترسیدارترە!”.

.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر، ناس کورد پەیوەندی بە زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێنەنەوە کرد و ڕاگەیاند:” لە ئێستادا هیچ شتێکی دیکەم نییە بیڵێم، ئەوەی هەمبوو وتوومە، چاوەڕێ دەکەم لە سەر لێدوانەکانی من ئەنجومەنی وەزیران و داواکاری گشتی بێنە سەر خەت”.

وتیشی، “هەر کاتێکیش لە لایەن حکومەتەوە بەدواداچون بۆ ئەو بابەت کرا، ئەوە من ئامادەم وردەکاری دیکەش سەبارەت بەو بابەتە ئاشکرا بکەم.”

.

“قسەکانى ڕەتناکەمەوە”

لەبارەى قسەکانى قایمقامەوە، مەریوان کەمال، بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ بە ناس کوردی وت، “قسەکانی قائیمقامی پێنجوین وەک پێویست نیین، ئەگەر بەڵگەی هەیە بائاشکرای بکات، ئیمە مامەڵە  لە گەڵ بەڵگەدا  دەکەین.”

لە پرسیارێکی ناس کوردا کە ئایا قەسەکانی قائیمقام ڕەتدەکەنەوە یان نا، بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ وتی: “قسەکانی ڕەتناکەمەوە، بەڵام دەڵێم ئە قسانە وەک پێویست نین، دەبێت بەڵگەی هەبێت”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل