Shadow Shadow

مەرجەكانی مۆڵەتی بێموچە بۆ مامۆستایان ڕاگەیەندرا

19:09 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم وادەی پێشکەش کردن و مەرجەکانی مۆڵەتی بێمووچەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیاند.

.

نازدار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو فەرمانی پێدانی مۆڵەتیان بەدەست گەیشتووە و ئەمساڵیش ماوەکەی لە 1ی تەمووزەوە دەستپێدەکات تاوەکو 9ی ئەیلول، بەوپێیەش فەرمانبەران و مامۆستایان دەتوانن، لەو دوو مانگەدا داوای مۆڵەتی بێمووچە بکەن

.

بەپێی ئەو نوسراوەی کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگاكان كراوە، لەدوای دەرچوونی فەرمانی وزاری و كارگێڕی، بەڕێوەبەری پەیمانگە و خوێندنگەكان بۆیان نییە دەستلەكارهەڵگرتنی مامۆستا دوابخەن ئەوەش بە مانای ئەوە دێت، وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە پێویستی بە رەزامەندی بەێوەبەری قوتابخانەکان نابێت.

.

هەر بە پێی نوسراوەکە، مامۆستایانی ئافرەت لەدوای مۆڵەتی دایكایەتییەوە، مافی ئەوەیان هەیە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن، بەمەرجێك 10 رۆژ بەسەر دەستبەركاربوونیاندا تێپەڕ بكات.

مەرجەكانی مۆڵەتی بێموچە بۆ مامۆستایان ڕاگەیەندرا مەرجەكانی مۆڵەتی بێموچە بۆ مامۆستایان ڕاگەیەندرا

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل