fbpx
Shadow Shadow

 "بۆ لە مەودوا ڕشتنی هەڕ دڵۆپە خۆێنێک باجەکەی قورس دەبێت"

مەرجەعییەتی باڵای شیعەکان هۆشداری دەداتە عادل عەبدولمەهدی

21:30 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

مەرجەعی باڵای شیعەکانى عێراق هۆشداری دەداتە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە ڕشتنى خوێنى خۆپیشاندەران و جەختدەکاتەوە  “بۆ لەمەودوا بەرانبەر ڕشتنی هەر دڵۆپە خوێنێک  بێدەنگ نابین و ڕێکاری توند دەگرینە بەر دژ بە حکومەت”.

.

ئەمڕۆ (شەممە، 16ى تشرینی دووەمی 2019)، سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”مەرجەعییەتی باڵای شیعەکان لە نەجەف هۆشداری داوەتە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران عێراق، لەوەی بۆ لە مەودوا بێدەنگ نابن لە ڕشتنی هەر دڵۆپە خوێنێک و ڕێکاری توند دەگرنە بەر دژ بە حکومەت”.

.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، هۆشدارییەکەى مەرجەعییەتی نەجەف پاش ڕووداوی تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەحریر دێت کە دوێنی (هەینی) ڕوویدا و بووە هۆی کوشتن وبریندارکردنی چەند خۆپیشاندەرێک.

.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامەکەی مەرجەعییەتی نەجەف وایکرد هێزە ئەمنییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە)، بەپەلە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا لە ناوچەکانی دەوروبەری گۆڕەپانی خەڵانی و پردی “سنەک” پاشەکشە بکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل