fbpx
Shadow Shadow

مەدیحە کامل کێیە؟ ئەو ژنە ئەکتەرەی ئەمڕۆ گۆگڵ یادی لە دایکبوونی کردەوە

22:14 شه‌ممه‌ 03 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ پێگەی گۆگڵ-ی جیهانی، یادی لەدایکبوونی مەدیحە کامل، ئەستێرەی بەناوبانگی سینەمای میسری، کردەوە.

.

مەدیحە کامل، لە 3ى ئابی ساڵی 1948 لە شاری ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵی 1997 لە تەمەنی 49 ساڵیدا کۆچی دوایکردوە، لە ساڵی 1962  لە شاری قاهیرە نیشتەجێ بوو، هەر لە زانکوی عین شمس درێژەی بە خوێندن داوە و کۆلێجی ئادابی تەواو کردوە.

.

دوای دەرچوونی لە زانکۆ،  لەبواری فاشیۆن و نمایشکردنی جلوبەرگدا کاری کردوە، لە پاڵ ئەو کارەشدا کاری نواندنی کردوە و بەشداری لە چەند بەرهەمێکی سینەمایی کردووە، بەڵام ڕۆڵەکانی لاوەکی بوون و  نەبووەتە هۆکاری ناوبانگبوونی.

.

یەکەم ڕۆڵی پاڵەوانێتی مەدیحە کامل لە سینەما، لە فلیمی” 30 ڕۆژ لە زیندان” بووە، کە بوو بە هۆکاری  ناسینی بە شێوەیەکی فراوان لە لایەن جەماوەر و بەرهەمهێنەرانی سینەماوە.

.

دوای ئەو فیلمە، بۆ ماوەی دوو ساڵ لە کاری هونەری دوورکەوتەوە ، دوای گەڕانەوەی چەند کارێکی دیکەشی پێشکەش کردوە و زیاتر ناسێنرا لەلایەن جەماوەرەوە.

.

مەدیحە کامل، لەلایەن کەمال شیخ، دەرهێنەری بە ناوبانگی  سینەمایی میسر، ڕۆڵی پاڵەوانێتی پێبەخشرا لە فیلمی “سەرکەوتن بەرەو هەڵدێر” بەرامبەر بە ئەکتەری سینەمایی بەناوبانگی وڵاتی میسر مەحمود یاسین.

.

مەدیحە کامل لە فیلمی”سەرکەوتن بەرەو هەڵدێر” ڕۆڵی ئافرەتێکی سیخوڕی بەرجەستەکرد کە تێیدا خیانەت لە وڵاتەکەی دەکات و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەکات، ئەو ڕۆڵەی مەدیحە کامل دەرگای بەئەستێرەبوونی  بۆ کردەوە ، چەندین کاری هونەری دیکەی  پێشکەش کرد شانبەشانی گەورە ئەکتەرەکانی  سینەمای میسر.

.

مدیحە کامل،ڕۆڵی پاڵەوانێتی لە فیلمی” شەقامە ئاگرینەکان” بینى لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ نور شەریف، فیلمەکە باسی سەردەمی داگیرکردنی میسری دەکرد لە لایەن ئینگلیزەکانەوە.

.

لە فیلمەکانی دیکەی مەدیحە کامل، فیلمی”زیرەکن بەڵام ساویلکەشن ” لەگەڵ هەرسێ ئەکتەری دیاری میسر عادل ئیمام، سەمیر غانم و ڕوژدی ئەبازە .

.

نەهامەتییەکانی مەدیحە کامل لەگەڵ نەخۆشی لە ساڵی 1975 دەستی پێکرد ،کاتێک توشی جەڵدەی دڵ بوو، بەڵام ئەو نەهامەتییە پێش مردنی بە ساڵێک چووە قوناغێکی نوێوە، ناچاری کرد بۆ ماوەی 10 مانگ لە نەخۆشخانە بکەوێت بەهۆی لاوازبوونی ماسولکەکانی دڵی  و کۆبوونەوەی  ئاو لە ناو سییەکانی .

.

بە هۆی خراپبوونی باری تەندروستی مەدیحە کامل، لە چاوی کامێراکان دوورکەوتەوە، دابڕا لە ڕاگەیاندنەکان.

.

دواین دەرکەوتنی مەدیحە کامل پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات لە بەرنامەی “زۆر بە ڕاشکاوی” بوو لە ساڵی 1995.

.

مەدیحە کامل لە 13ى کانوونی دووەمی، ساڵی 1997 دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لە ماڵەکەی خۆی لە قاهیرە کۆچی دوایی کرد.

مەدیحە کامل کێیە؟ ئەو ژنە ئەکتەرەی ئەمڕۆ گۆگڵ یادی لە دایکبوونی کردەوە

مەدیحە کامل کێیە؟ ئەو ژنە ئەکتەرەی ئەمڕۆ گۆگڵ یادی لە دایکبوونی کردەوە

مەدیحە کامل کێیە؟ ئەو ژنە ئەکتەرەی ئەمڕۆ گۆگڵ یادی لە دایکبوونی کردەوە

مەدیحە کامل کێیە؟ ئەو ژنە ئەکتەرەی ئەمڕۆ گۆگڵ یادی لە دایکبوونی کردەوە

مەدیحە کامل کێیە؟ ئەو ژنە ئەکتەرەی ئەمڕۆ گۆگڵ یادی لە دایکبوونی کردەوە

مەدیحە کامل کێیە؟ ئەو ژنە ئەکتەرەی ئەمڕۆ گۆگڵ یادی لە دایکبوونی کردەوە

مەدیحە کامل کێیە؟ ئەو ژنە ئەکتەرەی ئەمڕۆ گۆگڵ یادی لە دایکبوونی کردەوە

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل