fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

مەحمود سەنگاوی: پێشمەرگەکەى یەکێتی کارەبای لێ دراوە و شەو تا بەیانی ئەشکەنجە دراوە

15:03 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

مەحمود سەنگاوی دەڵێت، ئاسایش پارتی زۆر بێویژدانانە پێشمەرگەکەى یەکێتییان ئەشکەنجەداوە و دواتر کارەبایان لێداوە و توشی جەڵتەى مێشک بووە و گیانی لەدەستداوە.

 

..

دوێنی سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، مەحمود سەنگاوی، ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتی گشتیی یەکێتی ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر وێنەى شەهید ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی وت، “چەند زیندانییەکی ترمان لەوێ بوون، ئەوان شەو تا بەیانی لە ترس و هاواری ئەشکەنجەدانی پێشمەرگە یەکێتییەکە نەخەوتوون، تا کۆتاجار کارەبایان لێداوە.”

 

رۆژی 16ی کانونی دووەمی 2020، لەدوای گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک لە بەندینخانەیەکی شاری هەولێر و دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە “لەژێر ئەشکەنجەدە گیانیلەدەستدابێت”، ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و  ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

.

زیاتر بزانە: ئاسایشی هەولێر لەبارەی “گیانلەدەستدانی” هاووڵاتییەک لە بەندیخانە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند: “دوابەدوای دەست بەسەرداگرتنی بڕی 60 کیلوگرام مادەی هۆشبەر لە لایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەوەی کە خاوەنداریەتی مادەکە دەگەڕێتەوە بۆ هاولاتی  (مجید برایم عبداللە)، ڕەزامەندی دادوەر وەرگیرا بۆ دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراو لە گوندی سیساوەی سەربە شاروچکەی هەریر”.

،

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە: ” لە کاتی دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی خێزانەکەی ، کەسێکی دیکە لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکرا و بڕێکی دیکەی مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا”.

.

دوای دوو ڕۆژ، مەحمود سەنگاوی لەسەر ڕووداوی “گیانلەدەستدانی” پێشمەرگەکەی یەکێتی لە ئاسایشی هەولێر هێرش دەکاتە سەر پارتی و ڕایگەیاند: “ئەو ئاسایشانەى پارتی کە ئەو پێشمەرگەیان خنکاندووە هاوشێوەی داعشن” و داواشدەکات ئەو “تیرۆرستانەی” ئەو کارەیان کردووە دەستگیربکرێن.

.

زیاتر بزانە: مەحمود سەنگاوی ئاسایشی پارتی بە “داعش و تیرۆرست” ناودەبات

.

ڕۆژی شەممە، 18ی کانونی دووەمی 2020، لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدانی كوڵەجۆ مەحمود سەنگاوی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتیی یەکێتی لە میانەی وتارێکدا و لە بەشێکی قسەکانیدا ڕایگەیاند: ” ئەو کارەی ئاسایشەکانی پارتی کردوویانە، هیچی لە کارەکانی داعش کەمتر نییە، داعش پێشمەرگەكانمانی سەردەبڕی، پارتیش پێشمەرگەمان دەخنكێنێت”.

.

سەنگاوی وتیشی، ئەمە یەکەمجار نییە پارتی وا بەرامبەر ئەندامەکانیان دەکات و ئەندامانی یەکێتی لە سنوری دەسەڵاتی پارتی بەردەوام ڕوبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە دەبنەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل