fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

مەحمود سەنگاوی: جگە لە مەرحەبا هیچ هەماهەنگییەکمان لەگەڵ سوپای عێراق نییە

12:18 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

مەحمود سەنگاوی مەترسییەکانی داعشی لەسەر ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ هەماهەنگییەکیان لەگەڵ سوپای عێراقدا نییە لە “مەرحەبا” زیاتر.

،

لە میانەی سەردانیکردنی نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا، مەحمود سەنگاوی فەرماندەی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا دەربارەی کەمکردنەوەی دەوامی هێزەکانی پێشمەرگە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕایگەیاند: “ناتوانین هێزەکانی پێشمەرگە کەمبکەینەوە، چونکە ئێمە هێشتا لە شەڕداین لەگەڵ داعشدا و دۆخەکەش باش نییە و پرسێکی جدییە لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم”.

،

لەبارەی هەماهەنگی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق، مەحمود سەنگاوی ئاماژەی بەوەکرد: “هیچ هەماهەنگییەکمان نییە، جگە لە مەرحەبا”.

،

هەروەها لەبارەی هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، باسی لەوەکرد، هێزەکانی هاوپەیمانان زیاتر لەڕووی مەشقی سەربازییەوە هاوکاری پێشمەرگە دەکەن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل