fbpx
Shadow Shadow

مەترسییەکانى سەر بەنداوى دەربەندیخان ماون؟

21:20 هه‌ینی 06 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لە دوو ساڵى ڕابردوودا، پاش بومەلەرزەکەى ساڵى 2017، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی باران باریندا، مەترسییەکانی سەر بەنداوی دەربەندیخان دەبوون بە جێی باس و خواس، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری بەنداوەکە، لەمساڵدا کێشەکانى بەنداوەکە چارەسەر کراون و دەتوانن بەنداوەکە پڕ بکەن.

,

ڕەخمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو کێشانەی کە مەترسی بوون لەسەر سەلامەتی بەنداوی دەربەندیخان و پەیوەندییان بە گلدانەوەی ئاوەوە هەبو، لەمساڵدا سەرجەمیان چارەسەر کراون”.

,

وتیشی، هەرچەندە هەندێک کێشەی دیکە هەن، بەڵام ئەوە پەیوەندی بە گلدانەوەی ئاوەوە نییە، ئەمساڵ دەتوانن بەنداوەکە پڕ بکەن و ئاوی پێویست گل بدەنەوە.

,

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان جەختیشیکردەوە، بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەکە لەمساڵدا وەک ساڵانی پێش ڕودانی بومەلەرزەکەی دەربەندیخان، ئاسایی دەبێتەوە و بەرنامەیەک دادەنێن و بەپێی پێویستی ئاو بەردەدەنەوە.

,

لە بەرواری 12ی تشرینی یەکەمی ساڵى 2017، بومەلەرزەیەكی بەهێز هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند، قەزای دەربەندیخانیش لە هەرێمی کوردستان، زۆرترین زیانی گیانی و ماڵی بەركەوت و زیانێکی زۆریش بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل