fbpx
Shadow Shadow

مەترسییەكانی سپیكردنەوەی ددان

13:33 هه‌ینی 12 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

توێژینەوەیەكی پزیشكی نوێ‌ دەریخستووە، ئەو پێكهاتەیەی بە “برۆكسیدی هایدرۆجین” ناسراوە و لە بەرهەمەكانی سپیكردنەوەی دداندا بەكاردەهێنرێت زیانێكی زۆر بە تەندروستی دەمی مرۆڤـ دەگەیەنێت.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، بڵاوی كردەوە “برۆكسیدی هایدرۆجین، گیراوەیەكی كیمیاوییە و بە بەكارهێنانی پێكهاتە سروشتییەكانی ناوخودی ددانەكە لاواز دەكات و لە داهاتووشدا توشی داڕزانی دەكات”.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، هاوڵاتیان زۆر گرنگی بە جوانی ڕوخساری خۆیان دەدەن و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئەو بابەتانە ئەم داخوازییە دەقۆزنەوە بۆ زیاتر دەسكەوتی مادی كە بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێنرێت لە ساڵێكدا.

توێژینەوە پزیشكییەكە لەزانكۆی ستوكتون لەویلایەتی نیوجێرسی ئەمریكا ئەنجامدرا و تیایدا روونكراوەتەوە”ئەو پێكهاتە كیمیاوییە تەنها بەشی دەرەوەی ددانەكە سپی ناكاتەوە، بەڵكو دزە دەكات بۆ ناو قوڵایی ددانەكە و لە ئەنجامدا لاوازی دەكات تا لە كۆتایدا ددانەكە بەیەكجاری دەڕزێنێت.
بەگوێرەی ئەو یاسایانەی لەم بوارەدا كاری پێ دەكرێت لە ویلاتە یەكگرتوكانی ئەمریكا دەبێت ڕێژەی ئەو پێكهاتەیە “برۆكسیدی هایدرۆجین” لە بەرهەمەكانی سپیكردنەوەی دداندا لە 0,1% زیاتر نەبێت، بەڵام ئەوەی لە بەرهەمەكانی بازاڕدا بەكاردێت ڕێژەكەی دەگاتە 33% .

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل