fbpx
Shadow Shadow

مێسی کێ بە باشترین هێرشبەری مێژوو دەزانێت؟

10:27 سێ شه‌ممه‌ 29 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکیدا باشترین هێرشبەری مێژووی تۆپی پێی دیاریکرد، کە پێی وایە هیچ کەس توانای ئەو هێرشبەرەی نییە.

.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ty sport مێسی وتی: “ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی باشترین هێرشبەری جیهانە لە مێژوودا”.

.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئاماژەی بەوەشکرد: “لەنێو سەرجەم هێرشبەرانی مێژوودا ئەو باشترین یاریزانە کە لە ژیانمدا بینیبێتم و بە هەموو پێوەرەکان یاریزانێکی سەرسوڕهێنەربوو”.

.

ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی لە ژیانی وەرزشیدا زیاتر لە 500 یاری ئەنجامداوە و 352 گۆڵی تۆمارکردووە و چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، هەروەها خاوەنی دوو تۆپی ئاڵتونی و سێ خەڵاتی زەبێستی فیفایە بۆ باشترین یاریزانی جیهان.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل