fbpx
Shadow Shadow

مێسی: چاڤی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و ڕێگای گواردیۆلا دەگرێت

12:48 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، چاڤی دەبێتە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە و جەختیشیکردووەتەوە، دڵ تەنگە بە ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید.

.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “ڕاک 1″، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی ڕایگەیاند، دوای ڕۆشتنی چاڤی و ئینێستا لە بەرشەلۆنە، یانەکە توشی کێشەی گەورە بوەوە، بەڵام لەئێستادا یاریزانی باش لەو هێڵە یاری دەکەن لە یانەکە.

.

هەروەها دەربارەی چاڤی ئاماژەی بەوەکردووە  “باشترین ڕاهێنەر لەژێر دەستیدا یاریم کردبێت پیپ گواردیۆلا بووە، بە پلەی دووەمیش لویس ئێنریكیو پێشموایە چاڤی دەگەڕێتەوە و هاوشێوەی پیپ گواردیۆلا دەبێتە ڕاهێنەری یانەکە”.

.

هاوکات دەربارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ڕکابەرە مێژووییەکەی، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ئەوەی خستووەتەڕوو “هیواداربووم ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت، بە هەبوونی ئەو یاری کلاسیکۆ و خولەکەش بەچێژ و بە‌هێزتر دەبوو”.

.

دەربارەی پێکانەکانی و توانای جەستەیی، لیۆ وتویەتى “چاودێری جەستەی خۆم دەكەم، چونکە گەشتومەتە تەمەنێك شتێكی ئاساییە کە ئەوە بکەم، هیوادارم باشبم و بتوانم یارمەتی یانەكەم بدەم”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل