fbpx
Shadow Shadow

مێسی: ناتوانم چێژ لە تۆپی پێ وەربگرم

14:40 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

 

دوای تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر وەرگرتنی یەکەمین خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، مێسی باس لەو خەڵاتە دەکات و دەڵێت “لە ئێستادا ناتوانێت چێژ لە تۆپی پێ وەربگرێت”.

.

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە نوێترین دیمانەیدا ڕایگەیاند: “ئێمه‌ وه‌كو یاریزانانی تۆپی پێ ناتوانین چێژ له‌ یارییه‌كان‌ و ده‌ستكه‌وته‌كانمان وه‌ربگرین، چونكه‌ یارییه‌كان به‌رده‌وامن و وه‌ستانیان نییه‌، بۆیه‌ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نابێت بزانین چیمان كردووه‌ و چیمان به‌ده‌ستهێناوه”.

.

مێسی ئاماژەی بەوەکردووە “دوای ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆر تێده‌په‌ڕێت، ئەوکات ده‌زانین چیمان كردووه‌ و چیمان به‌ده‌ستهێناوه‌، ئه‌م ساتانه‌ زۆر خۆش بوون، پێویسته‌ به‌رده‌وام چێژیان لێوه‌ربگرین و به‌رده‌وام بین”.

.

‌هاوکات دوای 10 ساڵ لە وەرگرتنی یەکەمین خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان مێسی دەڵێت “كاتێكی زۆر تێپه‌ڕیوه‌، زۆر شت له‌م ماوه‌یه‌ گۆڕاوون، من ئێستا هاوسه‌رگیریم كردووه‌ و سێ منداڵم هەیە و کەسێکی پێگەیشتووم”.

.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئێستا تەمەنی 32 ساڵە و لە ژیانی وەرزشیدا شەش جار بە باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژێردراوە کە کۆتا خەڵاتیان باشترین یارزانی ساڵی ڕابردوو بوو و کە دوو هەفتە لەمەوبەر پێیدرا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل