Shadow Shadow

هەنگاوەکان بۆ گواستنەوەکە دەستیپێکرد

مێسی داوای گەڕانەوەی نێیمار دەکات

21:11 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئەوروپا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بەرشەلۆنە داوا گەڕانەوەی نێیمار دەکات بۆ یانەکە و بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەش هەنگاوەکانی بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە

.

بەپێی وتەی گراهام هانتەر، پسپۆڕی تۆپی پێی ئیسپانی کە لە ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاوبووەتەوە ڕایگەیاندووە، مێسی كارگێڕی بەرشەلۆنەی ناچار کردووە نێیمار بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ریزه‌كانی یانەکە و داوای لێکردوون ئەستێرە بەڕازیلییەکە بگه‌ڕێننه‌وه‌.

.

بەپێی وتەی هانتەر، مێسی ده‌یه‌وێ یاریزانێك هاوکاری بکات بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ و پێیوایه‌ نێیمار باشترین یاریزانە بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئەو کارەی لەگەڵدا بکات، بەوپێیەی لە ڕابردوودا پێکەوە ئاستێکی ناوەزەیان پێشکەش دەکرد.

.

هاوکات ڕۆژنامەکانی پاریس بڵاویانکردووەتەوە، پرۆسەی گفتوگۆی فەرمی لەنێوان بەرپرسانی پاریس و بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی نێیمار دەستیپێکردووە و بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەش خۆی سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات.

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە چەند یاریزانێکی دیاریکردوە بۆ پاریس سانجێرمان تا لە گرێبەستەکەی نێیماردا بەکاریان بهێنێت، لەوانە کۆتینیۆ، راکیتیچ، ئۆمتیتی و سیمیدۆ.

.

له‌ هاوینی 2017دا  نێیمار به‌رامبه‌ر به‌ 222 ملیۆن یۆرۆ له‌ یانهی بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانییه‌وه‌ چووه‌ ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل