fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

مێسی باوەش بە کەسێکدا دەکات و ئەویش دەڵێت: ئیتر جلەکانم ناشۆم

10:37 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەهۆی باوەشکردنی بە مێسیدا مارتن برایتوایت هێرشبەری نوێی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، جلەکانم ناشۆم چونکە مێسی لە باوەشی کردووم، دەشڵێت، شانازی دەکات بووەتە بەشێک لەو یانەیە.

،

مارتن برایتوایت، هێرشبەرە نوێیەکەی بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو یەکەم یاری لەگەڵ یانەکەیدا کرد، وتی: “لە سەرەتاوە هەستم بە هەندێک ترس دەکرد، بەڵام خەونم ئەوە بوو، ئێستا خەونەکەم بوو بەڕاستی، زۆریش دڵخۆشم لە یەکەم یاریمدا بردمانەوە”.

،

ئاماژەی بەوەشکرد: “شانازی دەکەم کە مێسی پیرۆزبایی لێکردم، ئەو کەسێکی زۆر تایبەتە، ئەو لە باوەشی کردم بۆ جلەکانم  ناشۆم”.

،

جێی ئاماژەیە لە یارییەکەدا بەرشەلۆنە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و مێسی توانی بەتەنها چوار گۆڵ تۆمار بکات.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل