fbpx
Shadow Shadow

مێسی ئامۆژگارییەکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕەتدەکاتەوە

19:42 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا وەڵامی هەندێک پرسیار دەداتەوە و هاوکات ڕەتیدەکاتەوە ئامۆژگارییەکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی قبوڵ بکات.

.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، دەربارەی ئەوەی کە ڕۆناڵدۆ زۆرجار ئامۆژگاری دەکات بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و یاریکردن لە خولەکانی دیکە تاقیبکاتەوە، مێسی ڕایگەیاندووە: “هەمووان بەدوای ئامانج و ویستەکانی خۆیانەوەن، من هەرگیز بیرم لە جێهێشتنی ئەو یانەیە نەکردووەتەوە کە باشترین یانەی جیهانە و جێگەیەک من چێژ لە یاریکردن و ڕاهێنان کردن دەبینم تێیدا”.

.

هاوکات لە وەڵامی ئەوەی کە ڕۆناڵدۆ و ئیبراهیمۆڤیچ زۆرجار باسی تواناکانی خۆیان دەکەن، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئاماژەی بەوەکردووە: “من حەز ناکەم خۆم باسی خۆم بکەم، هەوڵدەدەم کارێک بکەم هاندەران باسم بکەن، نەوەک خۆم”.

.

هاوکات دەربارەی ڤێرغل ڤاندایک، بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ لیۆ وتویەتی: ” ئەو بەرگریکارێکی زۆر بەتوانایە، دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ کاتدا بکات و لە چ کاتێکدا کاردانەوەی بۆسەر هێرشبەری بەرامبەر هەبێت و لە ڕووی توانای جەستەییشەوە زۆر بەهێز و خێرایە”.

.

هەروەها مێسی ڕەتیکردووەتەوە بەراوردکاری لە نێوان بەرشەلۆنەی ئێستا و سەردەمی بەرشەلۆنەدا بکات و ئاماژەی بەوەکردووە، ئێستا جیاوازە لەوکاتا و کە لەوکاتەوە زۆر گۆڕانکاری لە بەرشەلۆنە ڕوویداوە و تەنها چەند یاریزانێکی کەمی ئەو سەردەمە لە ئێستادا لە یانەکە ماون.

.

دەربارەی وازهێنانی لە یاریکردن کە ئێستا تەمەنی 32 ساڵە مێسی وتویەتی: “من نازانم تا چەندێکی دیکە دەتوانم لە یاریگاکاندا بمێنمەوە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ئەوە ئاشکرا دەکەم و بڕیار لەوبارەیەوە دەدەم”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل