Shadow Shadow

مێسییەکەى ئێران تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنان بەڵام ئەو قسەیەکى تری هەیە

12:48 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئینستولی فەڕەنسی، ڕەزا برستش کە بەهۆى لێکچوونی زۆری لە یاریزانی بەناوبانگی ئەرجەنتینی و یانەى بەرشەلۆنە لیۆنێل مێسی، ناوبانگێکى زۆری دەکردووە تۆمەتبارە بە دەستدرێژیکردنە سەر 23 ژنی ئێرانی.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵە فەڕەنسییەکە، تائێستا 23 ژنی ئێرانی سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە.

.

بەڵام لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا، ڕەزا برستش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، تۆمەتی هەڵبەستراون و “هیچ سکاڵایەکم لەدژ تۆمارنەکراوە و تکایە ئابروی خەڵک مەبەن.”

ڕەزا برستش دەشڵێت، “ئەگەر دەستدرێژیم کردبێتەسەر کچان ئەوە سکاڵام لەسەر تۆماردەکرێت و دەستگیردەکرێم، ئەوەتا ئێستا من لە ماڵەکەى خۆمدام و هیچ فەرمانێکى دەستگیرکردنیشم نییە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل