Shadow Shadow

مێسى: نازناوى کۆپا ئەمریکا بۆ بەڕازیل ئامادەکراوە

09:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر ئەوەى کارتى سورى وەرگرت و لە یارییەکەى شەوى ڕابردوو دوورخرایەوە، مێسى ڕایەگەیاند بۆیە بەشدارى لە وەرگرتنى مەدالیاى ڕیزبەندى سێیەم نەکردووە، چونکە نایەوێت ببێتە بەشێک “لەو گەندەڵییەى لە کۆپا ئەمریکادا کراوە”.

.

پاش کۆتاییهاتنى یاریەکەى شەوى ڕابردوو، کە لەنێوان چیلى و ئەرجەنتین بەڕێوەچوو، مێسى لەبارەى وەرگرتنى کارتە سورەکەییەوە بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند: “هه‌رگیز شایسته‌ی كارتی سور نه‌بوم، ده‌مه‌وێت به‌هه‌موو جیهان بڵێم، ته‌نیا ڕاستی ده‌ڵێم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كارتی زه‌ردیشم وه‌رگرتایه‌ ئه‌وا زیاده‌ڕۆیی تیا دەبوو، پێم وابوو ناوبژیوان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڤار سه‌یری ڤیدیۆكه‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام نه‌دا، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ كارته‌ سوره‌كه‌م هۆكاری ئه‌و قسانه‌ بێت كه‌ دوای یارییەکەى بەڕازیل کردم”.

.

لەبارەى بەشدارینەکردنى لە وەرگرتنى خەڵات و مەدالیاى سێیەمى پاڵەوانیەتییەکە، مێسی ئاماژەى بەوەکردووە: “به‌شداریم نه‌كرد له‌ وه‌رگرتنی ئەو خه‌ڵاته‌، چونكه‌ نامه‌وێت به‌شێك بم له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی لە پاڵه‌وانێتییەکە کرا، به‌ڵێ نازناوه‌كه‌ بۆ بەڕازیل ئاماده‌ كراوه‌”.

.

سەبارەت بەچوونەدەرەوەیان لە پاڵەوانێتییەکە، کاپتنەکەى تانگۆ وتى: “به‌ هێمنی و سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ چووینه‌ ده‌ره‌وه‌، پێویسته‌ ڕێز له‌م كۆمه‌ڵه‌ یاریزانه‌ بگیرێت، پاڵه‌وانێتییه‌كی ئه‌رێنی بوو بۆ ئێمه‌، باشترین یاریمان به‌رامبه‌ر بەڕازیل و چیلی ئه‌نجامدا”.

.

هەروەها مێسى لەبارەى ڕۆڵى ناوبژیوانەکانى پاڵەوانێتییەکە باسیلەوەکرد: “هیوادارم ناوبژیوانەکانى ڤار له‌ یاریی كۆتایی دژ بە پیرۆ هیچ نەکەن”.

.

لە یارییەکەى شەوى ڕابردوودا، ئەرجەنتین وێڕاى دوورخستنەوەى کاپتنەکەى لەیارییەکە، بەڵام توانى سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک ڕیزبەندى سێیەمى ئەو نازناوە بگرێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل