fbpx
Shadow Shadow

میهنازی ئەفشار هێرش دەکاتە سەر کچەکەى سولەیمانی: چەکەکەت دانێ خوشکم

09:16 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەى لە نوێژی هەینی لە شاری کرمان، زەینەبی کچی قاسم سولەیمانی بە چەکەوە وتارێکی خوێندەوە و تێیدا داوای تۆڵەسەندنەوەیەکی سەختی کرد بۆ خوێنی باوکی، ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئێران ڕەخنەى لە قسەکانى گرتووە و دەڵێت، “چەکەکەت دانێ خوشکم.”

.

میهناز ئەفشار، ئەکتەری بەناوبانگی سینەمایی ئێران لە تویتەری خۆی وێنەیەکی زەینەب لە مزگەوتی گەورەى کرمان لەکاتی وتارداندا داناوە و نوسیویەتی، “خوشکم!، زەینەب سلێمانی تۆش کچی ئەم خاکەیت، ئەو تۆڵە توندەى کە تۆ بۆ خوێنی باوکت داوای دەکەیت تائێستا برینێکی بێکۆتایی خستووەتەسەر شانی هاوڵاتیان.”

.

دەشڵێت، ” ئەگەر توڕەییەک، هاوارێک یان تۆڵەیەک هەبێت، ئەوە خەڵکی تریش هەیانە، تکایە چەکەکەت دانبێ و لەپاڵ خەڵکێک کە کەسیان نییە تۆڵەیان بۆ بستێنێتەوە شیوەنی خۆت بکە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل