fbpx
Shadow Shadow

میلیشیا توندڕەوەکانی تورکیا کچێکی 15 ساڵیان لە عەفرین ڕفاند

14:15 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ماوەی چوار ڕۆژە کچێکی تەمەن 15 ساڵیان لە عەفرین ڕفاندووە و تائێستا بێسەروشوێنە.

.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوزی نزیک لە هەسەدە، چوار ڕۆژ بەر لەئێستا و لە 15ی تشرینی دووەم ئۆتۆمبێلێکی هۆندای “ڤان” کە چەند ئافرەتێکی نیقاب پۆشی تێدا بووە، لە بەردەم ماڵی ئەو کچەدا لە گوندێکی نزیک عەفرین وەستاوون و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاندوویانە.

.

بەگوێرەى هاوار نیوز کچەکە تەمەنی 15 ساڵە و ناوی ڕۆیا هەنانۆ مستەفایە، لەو ڕۆژەوەی کە ڕفێندراوە تائێستا هیچ هەواڵێکی نییە و چارەنوسی نادیارە.

.

باوکی ڕۆیا ئاماژەی بەوەکردووە، چەند ڕۆژێک پێش ئەوە لەلایەن چەکدارێکی توندڕەوی نزیک لە تورکیا هەڕەشەی لێکراوە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای ئەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا دوو کوڕ و کچێکی گەنج ڕفێندران، دوای بردن و دزینی ئەو پارە و پێداویستیانەى پێیان بوو، دوێنێ (دووشەممە) بە مردوویی لاشەکانیان دۆزرانەوە.

میلیشیا توندڕەوەکانی تورکیا کچێکی 15 ساڵیان لە عەفرین ڕفاند

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل