fbpx
Shadow Shadow

میلان ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە و ناوی ڕاهێنەرێکی نوێ هاتۆتە بەرباس

17:14 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاش تێپەڕبوونی تەنها حەوت خول بەسەر یارییەکانی خولی ئیتاڵیدا یانەى میلان مارکۆ جیامپاولۆى ڕاهێنەری لە پۆستەکەى دووردەخاتەوە و ڕۆژنامەکانیش باس لەوە دەکەن، میلان لەگەڵ مۆرینۆدا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بیکەنە ڕاهێنەری یانەکە.

,

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەوە ئەمڕۆ سێشەممە بەرپرسانی یانەی میلان بڕیاریاندا، مارکۆ جیامپاولۆى لە پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانەکە دووربخەنەوە.

,

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی میلان بڕیاریانداوە ستیڤانۆ بیولی، ڕاهێنەری پێشوی یانەی فیۆرنتینا بکەنە ڕاهێنەری یانەکە و پێدەچێت سبەینێ بە فەرمی ئەوە ئاشکرا بکەن.

,

لەلایەکی دیکەوە پێگەی فوتبۆل ئیتالیا ئەوەی ئاشکراکردووە، میلان بەنھێنی لەگەل خۆزیۆ مۆرینۆ لەگفتوگۆدایە تا ببێتە راھێنەری یانەکە، بەڵام پێناچێت ڕاهێنەرە پرتوگالییەکە ئارەزووی گەڕانەوە بکات بۆ شاری میلانۆ.

,

مارکۆ جیامپاولۆ لە سەرەتای ئەم وەرزەوە ئەرکی ڕاهێنانی یانەی میلانی وەرگرت، بەڵام لە حەوت یاریدا تەنیا نۆ خاڵى بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل