fbpx
Shadow Shadow

میلان بە گرێبەستکردن لەگەڵ گواردیۆلا دەیەوێت گۆڕانکاری ڕیشەیی لە یانەکە بکات

20:15 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەوروپا، یانەی میلان پلانی داناوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گۆڕانکاری ڕیشەیی لە یانەکەدا بکات و لەگەڵ گۆڕینی بەرپرسانی یانەکەدا لە یەکەم هەنگاودا پیپ گواردیۆلا بکاتە ڕاهێنەر.

.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، میلان بەشێوەیەکی جدی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوە نێوخۆیی و ئەوروپییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی گواستنەوەی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەدات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

.

مۆندۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی گواردیۆلا لەگەڵ سیتی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، میلان هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ گواستنەوەی گواردیۆلا و ئامادەیە هەموو داواکارییەکانیشی جێبەجێ بکات.

.

ئەو ڕۆژنامە ئیسپانییە باسی لەوەشکردووە، جگە لە گۆڕینی ڕاهێنەر، میلان دەیەوێت بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەش بگۆڕێت و ئەو پۆستە بداتە مارک ئۆڤەر مارس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئەیاکس.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل