fbpx
Shadow Shadow

"مورسی بە بەرچاوى هەموانەوە و لە هۆڵى دادگایی مرد نەک هۆکارێکى تر"

میسڕ لەبارەى مردنى محەمەد مورسییەوە ڕەخنە لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێت

10:05 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى کاروبارى پەرلەمانى لە میسڕ، ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە لەبارەى مردنى محەمەد مورسی سەرکردەى پێشوى ئیخوانەوە دەڵێن “تیرۆرکراوە بە ڕەزامەندى دەوڵەت”.

,

عومەر مەڕوان، وەزیرى کاروبارى پەرلەمانى میسڕ، بە فرانس پرێسى ڕاگەیاندووە: “سەرۆکى پێشوى میسڕ محەمەد مورسی، لە هۆڵى دادگا و لەپێش چاوى ئامادەبواندا مرد، نەک هۆکارێکى تر”.

,

لەبارەى ڕاپۆرتى هەندێک لە شارەزایانى نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە گومانەوە باسیان لە مردنەکەى مورسی کردووە، وەزیرەکەى میسڕ ڕەخنەى توندى گرت و ئاماژەى بەوەکرد، ئەنیس کالامار پێچەوانەى ڕێساکانى نەتەوەیەکگرتووەکان کارى کردووە، وتیشی: “کالامار ئەو داواى لە کاربەدەستانى میسڕ کرد، لەبارەى بارودۆخى دەستگیرکردنى مورسی وردەکارى پێبدرێت، 60 ڕۆژیشی دیاریکرد بۆ وەڵامدانەوەى، بەڵام بەبێ ئەوەى چاوەڕێ زانیارى دروست بکات، ڕاپۆرتەکەى بڵاوکردەوە”.

,

ئەو وەزیرەى میسڕ ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوان گوێ لە شایەتحاڵەکان دەگرن لەبارەى ئەوەى ڕودەدات، هەروەها چاوەڕوانى دەرئەنجامە هونەرییەکان دەکەن، کاربەدەستیانیش هەموو دەرئەنجامەکان وەک خۆى بڵاودەکەنەوە.

,

لە ماوەکانى ڕابردوودا، لەپاش مردنى محەمەد مورسی، ئەنیس کالامار و چەند شارەزایەکى تر کە لە نەتەوەیەکگرتووەکان کاردەکەن، ڕایانگەیاند، لەماوەى ئەو پێنج ساڵەدا مورسی لە بارودۆخێکى زۆر سەختدا زیندانکراوە، باسیشیان لەوە کردووە، پێدەچێت مردنەکەشى پەیوەندی بە “تیرۆرکردنییەوە هەبێت بە ڕەزامەندى دەوڵەت”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل