fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

میسر گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق ڕاگرت

17:05 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەم دواییەی عێراق، هێڵی ئاسمانیی میسر گەشتەکانی بۆ بەغدا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی کانونی دووەمی 2020، باسم عەبدولکەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گەشتە فڕۆکەوانییەکانی میسر ڕایگەیاند: “بەهۆی ڕەوشی ئێستای عێراق و ناجێگیربوونی  دۆخی ئەمنی بەغدای پایتەختی عێراق، بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی هێڵی ئاسمانی میسر بۆ بەغدادراوە”.
.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکەیان بۆ ماوەی 48 کاتژمێرە و لە سبەینێ چوارشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو هەینی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گەشتە فڕۆکەوانییەکانی میسر باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕیارە لە پێناو پاراستنی  گیانی گەشتیارانە تا ئەو کاتەی دۆخی ئەمنی بەغدا جێگیردەبێت.

.

به‌ره‌به‌یانی هەینی ڕابردوو، 3ی کانونی دووەمی 2020، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ دوو ئۆتۆمبێلیان له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆردومانكرد و له‌ئه‌نجامیشدا، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی ئێران  و ئه‌بو مه‌هدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبەی و نۆ کەسی دیکە کوژران و بەوهۆیەشەوە گرژییەکانی نێوان هەردوولا گەیشتە ئەوپەڕی.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل