fbpx
Shadow Shadow

میسر نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ شكاندنى ڕیكۆردى 100ملیۆنى له‌ڕووى ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه‌

20:57 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

به‌گوێره‌ى ده‌زگایه‌كى سه‌ر به‌ ناوه‌ندى گشتى ئامارى میسر، ژماره‌ى دانیشتوانى ئه‌و وڵاته‌ به‌رزبووته‌وه‌ و 99 ملیۆنى تێ په‌ڕاندووه‌ و نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ 100 ملیۆن دانیشتو.

,

هه‌ر به‌پێى ئامارى ئه‌و ده‌زگایه‌ كه‌ ناوى ‘الساعه‌ السكانیه‌’ و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمى ده‌زگاى ئامارى میسر بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و مانگى حوزه‌یرانى ساڵى ڕابردوو ئه‌نجامدراوه‌، ژماره‌ى دانیشتوانى میسر گه‌یشتووه‌ته‌ 99 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س.

,

شارى قاهیره‌ى پایته‌خت به‌پله‌ى یه‌كه‌م هاتووه،‌ كه‌ ڕێژه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى له‌شاره‌كانى تر زیاتره‌ و نۆ ملیۆن و 900 هه‌زار خه‌ڵكى تێدا ده‌ژێت، پاش ئەویش شارى جیزه‌ دێت كه‌ ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته‌ نۆ ملیۆن و 38 هه‌زار هاوڵاتى.

,

ماڵپه‌ڕێكى ناوخۆى میسریش بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ته‌نها له‌ماوه‌ى سێ مانگدا نزیكه‌ى 300 هه‌زار منداڵ له‌دایك بوون،‌ ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ئاماره‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

,

به‌پێى پێشبینییە‌كانى ده‌زگاى ئامارى میسریش كه‌ له‌ دووتوێى توێژینه‌وه‌یه‌كدا خراوه‌ته‌ ڕوو، ساڵى 2030 ژماره‌ى دانیشتوانى وڵاتەکە 119 ملیۆنێش تێپەڕ دەکات، ساڵى 2052 ده‌بێته‌ زیاتر له‌ 153 ملیۆن كه‌س.

,

به‌پێى ڕێزبه‌ندى وڵاتانى جیهان له‌ڕووى ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه‌، چین یه‌كه‌م وڵاته‌ و ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى نزیكه‌ى ملیارێك و 400 هه‌زار كه‌سه‌، له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش میسر به‌ پله‌ى یه‌كه‌م دێت و به‌دواى ئه‌ویشدا وڵاتى جه‌زائیر و عێراقیش پله‌ى سێهه‌مى وڵاتانى عه‌ره‌بییه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل