fbpx
Shadow Shadow

بڕیار بوو دۆناڵد تڕەمپ ببینێت

میری‌ كوه‌یت لە سەردانێکى بۆ ئەمریکا باری تەندروستی تێکچو و گەیەنرایە نەخۆشخانە

15:09 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

بەر لەوەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ببینێت و کۆببێتەوە لەگەڵى، شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسوباح، میرى کوەیت بارى تەندروستى تێکچو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.

.

عه‌لی جه‌راح ئه‌لسوباح، وه‌زیری دیوانی میری كوه‌یت بە ئاژانسی كونای كوه‌یتی ڕاگەیاند “شەوی ڕابردوو، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسوباح، میری كوه‌یت له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا باری ته‌ندروستی تێكچو‌ و بەپه‌له‌ گه‌یه‌ندرایە  نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌”.

.

تێکچوونى بارى تەندروستى میرى کوەیت لەکاتێکدا بوو بڕیار بوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆى تێکچوونى بارى تەندروستییەوە وادەى کۆبوونەوەکە دواخرا.

.

لە راگەیەندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەوانى کۆشکى سپى لەبارەى رووداوەکە، ئاماژە بەوە کراوە “سەرۆک تڕەمپ، بەو رووداوە زۆر دڵگران بووە و هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ خواستووە و بەو نیازەى لەنزیکترین کاتدا چاوی بە میری کوەیت، بکەوێت.

.

پێشتریش لە (18ی ئابى 2019) شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسوباح، میری كوه‌یت كه‌ ته‌مه‌نی‌ 90 ساڵه‌ باری ته‌ندروستی تێكچو و به‌په‌له‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ كرا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل