Shadow Shadow

میدیا عێراقیەکان: مەسرور بارزانی ئامادەیی نیشانداوە نەوت ڕادەستی بەغدا بکات

20:28 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ژمارەیەک لە میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، لە سەردانەکەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی ئامادەیی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی بە بەغدا نیشانداوە.

.

بەپێی زانیارییەکان، مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێم، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقدا ڕێكه‌وتووه‌ ڕۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێم ڕاده‌ستبكات و به‌غداش 880 ملیار موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕەوانە بکات.

.

میدیا عێراقیەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، ئەم هەڵوێستەی مەسرور بارزانی پێچەوانەی  داواكارییه‌كى نێچرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمەوەیە کە له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غداد داواى له‌ عه‌بدولمه‌هدى كردبوو 150 هه‌زار نه‌وت به‌رمیل ڕۆژانه‌ ڕاده‌ستبكه‌ن.

.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم جه‌ختى له‌حكومه‌تى به‌غداد كردووه‌ته‌وه‌، ئەگەر به‌غدا ته‌نها 443 ملیار دیناره بۆ هه‌رێم بنێریت ئه‌وان ناچار ده‌بن نه‌وته‌كه‌یان بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بفرۆشن.

.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تەمموزی 2019، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکی عێراق کۆبوویەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل