fbpx
Shadow Shadow

میدیا عێراقییەکان: گوللـە هاوەنێک لە ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتەخوارەوە

20:11 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت گوللـە هاوەنێک کەوتەخوارەوە.

،

بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، گوللـە هاوەنەکە لە نزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لە ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتووەتەخوارەوە.

،

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون.

 

هەربەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، چوار گوللـە هاوەنی دیکە ئاڕاستەی، قەزای بەلەدی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کراوە.

،

لە دوای ئەوەی دوێنێ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران و حەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژران، دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق لە ئاڵۆزیدایە.

 

میدیا عێراقییەکان: گوللـە  هاوەنێک لە ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتەخوارەوەمیدیا عێراقییەکان: گوللـە  هاوەنێک لە ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتەخوارەوە

میدیا عێراقییەکان: گوللـە  هاوەنێک لە ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتەخوارەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل