fbpx
Shadow Shadow

میدیا جیهانییەکان: لە عومان تەقینەوە دوو کەشتى بارهەڵگرى گەورەى نەوتى بەئامانج گرت

09:52 پێنج شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

دەزگا ڕاگەیاندنەکانى ئێران بڵاویان کردەوە، بەیانى ئەمڕۆ دوو تەقینەوەى گەورە کەشتى نەوت گوێزەرەوەیان لە ئاوەکانى عومان بەئامانج گرتووە.

.

بەگوێرەى ئەو هەواڵانەى میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردووەتەوە، دەنگى دوو تەقینەوەى گەورە بیستراوە لە کەنداوى عومان زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، “دوو بارهەڵگرى گەوەرى نەوت گوێزەرەوەیان کردووەتە ئامانج”.

.

سەرچاوە هەواڵییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەن، ئەو نەوت گوێزەرەوانە، قەبارە گەورەن و نەوتى خاو لەناوچەى کەنداو دەگوازنەوە.

.

ئاژانسى “یونیوز”، کە ئاژانسێکى ناوخۆیى پاکستانییە وردەکارى زیاترى ڕوداوەکەى بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ئەو دوو کەشتییە داوای هاوکارییان کردووە لەو لایەنانەى لە ئاوى عەمان دا بوونیان هەیە.

.

پێشتر دامەزراوەى سەلامەتى دەریایى بەریتانیا، هۆشدارى ئەوەیدا ڕوداوى دیارینەکرا و لە کەنداوى عەمان ڕودەدەن.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل