fbpx
Shadow Shadow

میدیا ئەمریکییەکان: ترەمپ پشتی لە کورد کرد و ڕێگەى بۆ تورکیا کردەوە

12:51 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى شەوی ڕابردووی ترەمپ و ئەردۆغان و دواتر ڕاگەیەنراوەکەى کۆشکی سپی کە ڕایگەیاندبوو هێزەکانى ئەمریکا بەشداریی و پشتگیری ناکات لەو ئۆپراسیۆنەى کە تورکیا دەیەوێت لە باکوری سوریا (ڕۆژئاوا) ئەنجامی بدات، میدیا ئەمریکییەکان بە گەرمی ڕوماڵی بابەتەکەیان کرد و بە “گۆڕانکاریی و پشتتێکردنی ئەمریکا لە کوردە هاوپەیمانەکانى لە قەڵەمی دەدەن.”

.

زیاتر بخوێنەوە: تورکیا هێرش دەکاتەسەر ڕۆژئاوا.. کۆشکی سپی: بەشداری ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا ناکەین

زیاتر بخوێنەوە: هەسەدە: ئەمریکا لە ناوچە سنورییەکان کشاوەتەوە و تورکیاش ئامادەکاری دەکات بۆ هێرش

.

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز نوسیویەتی، “ترەمپ ڕەزامەندبوو بە ئۆپراسیۆنى تورکیا لە سوریا.. سیاسەتى ئەمریکای گۆڕی.”

.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، “لە گۆڕانکارییەکی گەورەى سیاسەتی ئەمریکا لە سوریا، ترەمپ ڕەزامەندی نیشاندا بە ئۆپراسیۆنى تورکی لە سوریا، ئۆپراسیۆنەکە هێزە کوردییە هاوپەیمانەکانى ئەمریکا لە ناوچە سنورییەکان دوردەخاتەوە.”

میدیا ئەمریکییەکان: ترەمپ پشتی لە کورد کرد و ڕێگەى بۆ تورکیا کردەوە

.

لە لایەکی ترەوە، ماڵپەڕی سی ئێن ئێن نوسیویەتی، “ترەمپ وازی لە کوردەکان هێنا بۆ تورکەکان و لە باکوری سوریا کشایەوە.

میدیا ئەمریکییەکان: ترەمپ پشتی لە کورد کرد و ڕێگەى بۆ تورکیا کردەوە

.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکیش نوسیویەتی، “کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەوانەیە ببێتەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان هێزە کوردییە پشتیوانلێکراوەکانى ئەمریکا و سوپای تورکیا.”

 

میدیا ئەمریکییەکان: ترەمپ پشتی لە کورد کرد و ڕێگەى بۆ تورکیا کردەوە

.

هاوکات کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی کە نزیکە لە کۆمارییەکان دەڵێت، “تورکیا گڵۆپی سەوزی وەرگرت و ئەنقەرەش سوریا داگیردەکات.”

ئاماژە بەوەشدەکات، “ئەم هەنگاوەى ئەمریکا لەلایەن هەندێک لە ڕەخنەگرانەوە بە ناپاکی لە کوردەکان هەژمار دەکرێت.”

میدیا ئەمریکییەکان: ترەمپ پشتی لە کورد کرد و ڕێگەى بۆ تورکیا کردەوە

.

ڕۆژنامەى واشتنگتن پۆستیش نوسیویەتی، “ئیدارەى ترەمپ هێزەکانى لە باکوری سوریا دەکشێنێتەوە و تورکیاش ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشەکەى.”میدیا ئەمریکییەکان: ترەمپ پشتی لە کورد کرد و ڕێگەى بۆ تورکیا کردەوە

.

ماڵپەری بلومبێرگیش دەڵێت، “ئەمریکا سیاسەتەکەى وەرگەڕاند بۆ ڕێگەدان بە جوڵەى تورکیا بۆ ناو سوریا.”

میدیا ئەمریکییەکان: ترەمپ پشتی لە کورد کرد و ڕێگەى بۆ تورکیا کردەوە

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل