fbpx
Shadow Shadow

میدیای پارتی: تەقە لە لقی چواری پارتی کرا لە سلێمانی

01:28 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژی ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی-هەڵەبجە بە میدیای فەرمی پارتی وتووە، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی کراوە لە سلێمانی.

.

عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی دەشڵێت، “چەند فیشەکێک بەر بارەگاکە کەوتووە بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “لیژنەی ئەمنیی و ئیدارەی سلێمانی بە بەرپرسیار دەزانین لە بەرانبەر پاراستنی بارەگاکانمان و سەر و گیانی کادیرانمان لە سنوری سلێمانی ئە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکاندایە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل