Shadow Shadow

میدیای حکومەتی تورکیا هەواڵی کوژرانی بەرپرسێکى پەکەکەى بڵاوکردەوە

12:06 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکیا ڕایگەیاند، “له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی میت و سوپای توركیادا، دیار غەریب، ئه‌ندامی کۆنسەى به‌ڕێوه‌به‌ری و سه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌كه‌” گیانی لەدەستداوە.

.

 

لەدواى بڵاوکردنەوەى هەواڵەکەش، کۆنسەى سەرۆکایەتى کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، هەواڵى شەهیدبوونى دیار غەریب و دوو هاوڕێى گەریلاى لە قەندیل، پشتڕاست کردەوە.

.

کەجەکە، لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات “دیارغەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و دوو گەریلای لە قەندیل، شەهید بوون”.

.

 

.

دیار غه‌ریب محه‌مه‌د، ناسراو بە هه‌ڵمه‌ت دیار

– ساڵی 1973 لەناوچەی قەرەداخ لەدایکبووە

– کۆلێجی زانست بەشی فیزیای تەواوکردووە

– ساڵی 1992 په‌یوه‌ندی به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌)وه‌ كردووه‌ ‌

– لە ساڵی 2008 بۆتە سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە)

– ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بوو

میدیای حکومەتی تورکیا هەواڵی کوژرانی بەرپرسێکى پەکەکەى بڵاوکردەوە

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل