fbpx
Shadow Shadow

"گومان دەکرێت ڕووداوی کوشتنەکە سیاسی بێت"

میدیایەکی ئەمریکی: کارمەندە کوژراوەکەی تورکیا ئەندامی میت بووە

09:06 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

میدیایەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کارمەندە کوژراوەکەی تورکیا لە هەولێر کارمەندی کونسوڵخانە نەبووە و بەڵکو ئەندامی دەزگای هەوڵگری تورکیا، میت بووە.

.

سایتی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، عوسمان کۆسێ بەرپرسێکی میت بووە لە هەرێمی کوردستان و دۆسیەی ئێرانی بەدەستەوە بووە، جێگری سەرۆکی کونسوڵی تورکیا نەبووە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ئەلمۆنیتۆر کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، عوسمان کۆسێ ماوەی شەش مانگ بووە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون لە کاتی تەقەکردنەکەدا کارمەندی کونسوڵخانەکە نەبوون.

.

سەرچاوەکەی ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەداوە، “گومانی زۆر دەکرێت ڕووداوکە سیاسی بێت، بەوپێیەی هیچ کەسێک لە بەر چاوی ئەو هەموو کامێرای چاودێرییە ئەو کارە ناکات.”

.

سایتە ئەمریکیەکە ئەوەشی نووسیوە، تورکیا لە هەرێمی کوردستان، تۆڕێکی فراوانی سیخوڕی بۆ چاودێری کردنی جموجوڵەکانی پەکەکە و هاوکارەکانیان بەڕێوەدەبات.

.

هەروەها ئاماژەی بە ڕفاندنی دوو ئەندامەکەی میت کردووە کە پێشتر لە ساڵی 2017 لە ئۆپراسیۆنێکی شکستخواردوودا لە لایەن پەکەکەوە ڕفێندران.

.

ئەلمۆنیتۆر باسی لەوەکردووە، تا ئێستا بەفەرمی هیچ زانیارییەک لە سەر پۆستەکەی عوسمان کۆسێ و ڕۆڵی بڵاونەکراوەتەوە تەنیا ئەوە نەبێت بەرپرسانی هەرێم وەک جێگری سەرۆکی کونسوڵخانەی هەولێر ناویان هێناوە.

.

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل