ناس کورد-
بەگوێرەی میدیا جیهانی و ناوچەییەکان، کەسایەتییەکی سەربازی نزیک لە ئێران پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی عەبدولوەهاب ساعدى، جێگرى فهرماندهى دهزگاى دژه تیرۆرى عێراق.
.
میدیا عێراقی و جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، پاڵێوراوی ژمارە یەک بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، حەیدەر یوسف عەبدوڵایە، کە پێشتر فەرماندەی تیپی پێنجی هێزەکانی بەدر بووە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ.
.
میدیاکان باس لەوە دەکەن، حەیدەر یوسف بە خۆشویستنی ئێران و هاوڕێیەکی نزیکی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران ناسراوە.
.
هاوکات بەگوێرەی نووسراوێکی فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق کە ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ کراوە بۆ گۆڕانکاریکردن لە پۆستی هەندێک کەسایەتی سەربازی، کە یەکێک لە ناوەکان حەیدەر یوسفە و ئەوەش زیاتر ئەو هەواڵانە پشتڕاستدەکاتەوە بۆ پێدانی پۆستی جێگری فەرماندەی دەزگای دژەتیرۆر بە ناوبراو.
.
حەیدەر یوسف، بە ئەبو زڕغام ناسراوە و ئێستا فەرماندەی تیپی پێنجە لە پۆلیسی فیدڕاڵی.
.
عەبدولوەهاب ساعدى یەکێک لە دیارترین فەرماندەکانى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقی بوو، ماوەیەک جێگرى فەرماندەى دژە تیرۆر بوو، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و گوازرایەوە بۆ وەزارەتی بەرگری.
.
بڕیارى گواستنهوهى ساعدى بۆ وهزارهتى بهرگرى و سڕكردنى ڕۆڵهكهى پێشووى لهدهزگاى دژه تیرۆرى عێراق، لهسهر ئاستى فراكسیۆنه جیاوازهكانى پهرلهمانى عێراق كاردانهوهى لێكهوتهوه و لهسهر ئهو كاره ڕەخنهى توند ئاڕاستهى سهرۆك وهزیرانى عێراق، كرا.
.