fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

میدیاکانی یەکێتی و پارتی ڕوماڵی خۆپیشاندانی سەیدسادقیان نەکرد و گۆڕانیش زۆر بە کەمی

17:02 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئەمجارە جیاواز لە جارەکانی تر، مامەڵە و ڕوماڵی میدیاکانی پارتی و یەکێتی و تەنانەت گۆڕانیش لەگەڵ خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆى سەیدسادق بە شێوەیەکی تر بوو، جاران میدیای پارتی گرنگی بە خۆپیشاندانی سلێمانی دەدا و میدیای یەکێتیش گرنگی بە خۆپیشاندانی هەولێر دەدا، بەڵام ئەمجارەیان هەردووکیان خۆیان لە ئاست خۆپیشاندانەکان بێدەنگ کردبوو.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 26ى کانونى دووەمى 2020، ژمارەیەک لە چالاکان و دانیشتوانى قەزاى سەیدسایەق خۆپیشاندانێکى جەماوەریان بە مەبەستى دابینکردنى خزمەتگوزارى زیاتر بۆ شارەکەیان چوونە بەردەم قایمقامییەتى شارەکە  و لە ئاکامدا هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندانەکە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر و میدیاکاریان دەستگیرکرد و خۆپیشاندانەکەش توندوتیژى لێکەوتەوە.

.

دواى ئازاد کردنیان ژمارەیەک لەو گەنج و میدیاکارانە باسیان لەوە کرد لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە توندوتیژیان بەرانبەر ئەنجامدراوە.

.

گەرچى لەکاتى ئامادەکردنى ئەم ڕاپۆرتەدا چەند کاتژمیڕیک بەسەر خۆپیشاندانەکاندا تیپەڕدەبیێت کە بەزەبرى هێزە ئەمنییەکان کۆتایى پێهێنرا، بەڵام میدیا فەرمى و نزیک یاخود سێبەرى پارتی و یەکێتین تەنانەت وەکو بەهایەکى هەواڵیش مامەڵەییان لەگەڵ ڕوداوەکەدا نەکرد و پشتگوییان خست، میدیا فەرمی و سێبەرەکانی گۆڕانیش بە کرچ و کاڵی باسیان لە ڕووداوەکە کرد.

.

میدیاکانی گۆڕان زۆر بە کزی ڕوماڵیان کرد، زۆر بە کەمیش باسی توندوتیژییەکانیان کردووە و لە کۆتاییدا هەواڵێکیان کردووە کە قایمقامی سەیدسادق حاشا دەکات لەوەى کەس دەستگیرکرابێت.

.

لەبارەى میدیاکانی پارتییەوە، سایتىKDP و کوردستان 24 و ڕووداو هیچ هەواڵێکیان لەسەر بابەتەکە بڵاونەکردووەتەوە، وەک ئەوەى هیچ ڕووی نەدابێت.

.

بەهەمان شێوەى پارتی، میدیاکانی یەکێتی وەک سایتی PUK Mediaی زمانحاڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و کوردسات و گەلی کوردستانیش ڕوماڵیان نەکرد.

.

كەناڵی ڕوداو ڕوماڵی ڕوداوەكەی تەنانەت بەهەواڵێكی بەپەلەشی نەكرد، لەكاتێكدا ئەو میدیاییە، گرنگی بە ڕوداوێك لەوپەڕی ئەفریقیا بۆ ئەوپەڕی ئەمریكا و ئوسترالیا و بنی ئاسیا دەدات و دەیكاتە هەواڵی بەپەلەش.

.

میدیاكانی بزوتنەوەی گۆڕانیش بەتایبەتی سایتی سبەی، ڕوماڵی ڕوداوەكەیان نەكرد و هیچ گرنگییەكان پێنەدا، سایتی كەی ئێن ئێن بە یەک هەواڵ باسی لە ڕووداوەکە کردووە، هەروەها ڕاگەیەنراویكی شیرین ئەمینی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕانی بڵاوكردەوە كە دژی ئازاردانی خۆپیشاندەرێك بڵاویكردبوەوە.

میدیا نزیك یاخود سێبەرەكانی گۆڕانیش لەوانە، سایتی زەمەن پرێس و پەیسەر پرێس، ڕوماڵی خۆپیشاندانەكەی نەكرد، سایتی زەمەن تەنها وێنەی خۆپیشاندانەكانی بڵاوكردبووەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل