fbpx
Shadow Shadow

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان: لە کۆبانێ هەشت کەس بە تەقەى سەربازانى تورکیا برینداربوون

15:55 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هەشت هاوڵاتى لە کۆبانێ برینداربوون، دواى ئەوەى سەربازانى سوپاى تورکیا بەتەقە و بۆمبى فرمێسکڕێژ بەرەنگارى ئەو کەسانە بوونەوە کە ناڕەزاییان نیشاندا لەدژى گەڕانى سەربازى هاوبەشى تورکیا و ڕوسیا.

.

بەپێی میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان، ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتى لە کۆبانێ بەردبارانى گەڕانى هاوبەشى سەربازى تورکیا و ڕوسیایان کردووە و ناڕەزایی خۆیان لەو بارەیەوە نیشانداوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەربازانى سوپاى تورکیا بەتەقە و بۆمبى فرمێسکڕێژ بەرەنگارى ئەو هاوڵاتییانە بونەتەوە و بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون، کە دوانیان وڵات شیخۆ پەیامنێرى کەناڵى روناهى و زوزان برکل پەیامنێرى کەناڵى ژن تیڤیە.

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان: لە کۆبانێ هەشت کەس بە تەقەى سەربازانى تورکیا برینداربوون

ئەمە یەکەمجار نییە هاوڵاتیانى ڕۆژئاواى کوردستان دژى گەڕانى سەربازى هاوبەشى تورکیا و ڕوسیا ناڕەزایی خۆیان پیشان بدەن، دوو جارى دیکەش بەشێک لە هاوڵاتییان کاروانە سەربازییەکەیان بەرد باران کردووە.

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان: لە کۆبانێ هەشت کەس بە تەقەى سەربازانى تورکیا برینداربوون

هەینى ڕابردووش هاوڵاتییەک لەکاتى دەربڕینى ناڕەزاییدا کەوتە ژێر ئۆتۆمبیلێکى سەربازى تورکیاوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان: لە کۆبانێ هەشت کەس بە تەقەى سەربازانى تورکیا برینداربوون

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل