fbpx
Shadow Shadow

میدیاکانى فەڕەنسا: هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەستیان بەسەر پردەکانى بەغدا گرتەوە

15:26 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

میدیاکانى فەڕەنسا رایانگەیاند “هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق توانیوویانه‌ پرده‌كانى سه‌نك و شه‌هیدان و ئه‌حرار كه‌ ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ڕووبارى دیجله‌ و خۆپیشانده‌ران تیایدا گرد ده‌بنه‌وه‌ هه‌ر‌وه‌ها ڕووى ڕۆژئاواى ڕووباره‌كه كه‌ به‌غداى پایته‌خت ده‌كاته‌ دوو كه‌رته‌وه‌ و زۆربه‌ى دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانى تێدایه،‌ كۆنترۆڵ بكه‌نەوە”.

.

 

به‌گوێره‌ى میدیاکانى ئەو وڵاتە “گه‌رچى هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر هێزه‌ ئه‌مینیه‌كان و خۆپیشانده‌ران پێكیانداداوه‌، له‌شارى به‌سڕه‌ش به‌هۆى پێكدادانه‌وه‌ كوژراو له‌ڕیزى خۆپیشانده‌ران ڕویداوه”‌.

.

میدیاکانى فەڕەنسا ‌له‌سه‌ر زارى شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه‌ زانیارییه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه، ئاماژەیان بەوە کردووە “هێزێكى زۆرى ئه‌منى به‌ناو گۆڕه‌پانى به‌رامبه‌ر بیناى پارێزگاى به‌سڕه‌دا بڵاوه‌ پێكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن جموجۆڵى خۆپیشانده‌ران كۆتایى پێبهێنن”.

.

به‌گوێره‌ى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ش كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوکراونەتەوە، بارودۆخ له‌سه‌ر پردى سه‌نك جێگیرتره‌ و هێزێكى ئه‌منى زۆریش له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌بینرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل