fbpx
Shadow Shadow

میدیاکانى ئەمریکا: واشنتن سەرقاڵی ناردنی 14 هەزار سەربازە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئێران

11:13 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئەمریکا دەیەوێت پێگەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت و ڕوبەڕوی هەڕەشەکانی ئیران ببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش 14 هەزار سەربازى وڵاتەکەى ڕەوانەى ناوچەکە دەکات، وەک میدیاکانى ئەمریکا باسیان لێوەکردووە.

,

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەیەوە کە ناوی ئاشکرانەکردوون بڵاویکردووەتەوە: “واشنتن سەرقاڵی لێۆڵینەوەیە لە پڕۆژەیەک بۆ ناردنی 14 هەزار سەربازی زیادە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەپێناوی ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی ئێران”.

,

ڕۆژنامەکە ئەوەشى خستوەتەڕو: “ئیدارەکەی دۆناڵد تڕەمپ بە جدی کار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەکات، بۆ ئەوەی بیکات بە بڕیار و هەژمونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕسات زیاد بکات، هەروەها بڕیاریشە ژمارەیەک کەشتی و کەلوپەلی سەربازی بنێرێتە چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

,

باس لەوەشکراوە، ئەگەری ئەوە هەیە هەر لەم مانگەدا دۆناڵد تڕەمپ، ئەو بڕیارە بدات.

,

لەلایەکى ترەوە، هەر ئەمڕۆ مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: “پرۆسەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا کۆتاییهاتوە، بڕیارمانداوە 600 سەربازی وڵاتەکەمان لەو وڵاتە بهێڵینەوە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل