fbpx
Shadow Shadow

"له‌ گرژترین بارودۆخى سیاسى عێراقدا"

میدیاکانى ئێران: شەوی ڕابردوو سەدر گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.. “ئامانجەکەى قومە”

10:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

چەند میدیایەکی ئێرانی بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو به‌ سه‌ردانێكى كتوپڕ و له‌ گه‌ڕمه‌ى خۆپیشاندان و ئاڵۆزیه‌كانى عێراقدا، موقته‌دا سه‌رد، ڕێبەری ڕەوتی سەدر نەجەفی بەجێهێشتووە و گه‌یشتووه‌ته‌ شارى قومى ئێران.

.

لاى خۆشیه‌وه‌، فه‌رید مه‌درسى، ڕۆژنامه‌نوسى ئێرانى له‌ توێتێكیدا نوسیوییه‌تى: “موقته‌دا سه‌در به‌ فڕۆکەیەک له‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ به‌ره‌و ئێران فڕیووه‌ و ده‌ڵێن به‌ره‌و شارى قومم ده‌چێت كه‌ 100 كیلۆمه‌تر له‌ تارانى پایته‌خته‌وه‌ دووره‌.”

.

ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كردووه‌، “سه‌ردانه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در كتوپڕه‌ دوای ئەوەى هه‌فته‌ى ڕابردوو سه‌ردانى شارى قومى ئێرانى كردووه‌ و دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ نه‌جه‌ف و چووه‌ نێو خۆپیشانده‌ران و داواى ڕوخاندنى حكومه‌تى كرد.”

.

میدیاكانى ئێران هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى ڕابه‌ڕى ڕه‌وتى سەدریان ڕوون نه‌كردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى له‌كاتێكدایە خۆپیشاندانى شاره‌كانى عێراق به‌تایبه‌تى پارێزگاكانى باشور به‌رده‌وامن و دروشمى به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌رانیش بووه‌ته‌ دژایه‌تیكردنى ئێران، پێشتریش ئێران داواى كردبوو سه‌در له‌ عێراقدا بمێنیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆشاییه‌ك دروست نه‌بێت، ئه‌مریكا و سعودیه‌ و ئیسرائیلیش به‌سواربوونى شه‌پۆلى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق سه‌دریان تۆمه‌تبار كرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل