fbpx
Shadow Shadow

میدیاكانى توركیا:  دوو پلانداڕێژه‌رى كوشتنى دیپلۆماتكاره‌كه‌ى هەولێر كوژران

17:21 پێنج شه‌ممه‌ 25 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

میدیاكانى توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیى و سیخوڕییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ توانیویانه‌ دوو كه‌س له‌پلانداڕیژه‌رى كوشتنى دیپلۆماته‌ توركه‌كه‌ كه‌ له‌نێو شارى هه‌ولێردا كوژرا، له‌ناوچه‌یەکى پارێزگاى دهۆک بكوژن.

 

.

ئه‌وه‌شیان ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى توركیا توانیویانه‌ ئۆتۆمبیلى ئه‌و دوو كه‌سه‌ به‌ئامانج بگرن و دواتریش به‌شێوه‌یه‌ى جیاجیا له‌یه‌كتر هێرش بكه‌نه‌ سه‌ریان و بیانكوژن.

.

 

میدیا ناوخۆییه‌كانى توركیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، كه‌سیى یه‌كه‌م ڕۆژى 18 ى ئه‌م مانگه‌ چاودێرى كراوه‌ له‌نزیك پارێزگاى دهۆك و شوێنه‌كه‌شى دیاریكراوه‌، كه‌سى دووه‌میشیان دواى نزیك هه‌فته‌یه‌ك له‌ناوچه‌ى باتۆفاى هه‌مان پارێزگا شوێنه‌كه‌ى دیاریكراوه‌ و دواتر به‌ئامانج گیراوه‌ و كوژراوه‌.

 

.

میدیاكانى توركیا هیچ زانیارییه‌كان له‌باره‌ى ناسنامه‌ و ئینتمیاى ئه‌و دوو كه‌سه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌یان دركاندووه‌، پرۆسه‌ى سه‌ربازییه‌كان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ به‌رده‌وامن.

.

17 ى ئه‌م مانگه‌ له‌ڕیستۆرانتى هۆقه‌بازى شارى هه‌ولێر، ته‌قه‌ له‌ دیپلۆماتكارێكى تورك كرا و دواتر گیانى له‌ده‌ستدا، چه‌ند ڕۆژێك دواى ڕوداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى هه‌ولێر به‌تۆمه‌تى تێوه‌ گلان له‌و ڕوداوه‌ دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل