ناس کورد
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بە تۆمەتی تیرۆر ڕێکخەرێکی خۆپیشاندانەکانی کوردانی هەندەران لە لایەن میتەوە دەستگیرکراوە.
.
بەپێی میدیاکان، دادگای تورکیا ڕۆژی چوارشەممە 31ی تەمووزی 2019، بڕیاری دەستگیرکردنی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بۆ ئەو چالاکوانە دەرکردووە.
.
چالاکوانە کوردەکە، لە ئەوروپا ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی کوردان بووە لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە کوردستانییەکان.
.
چالاکوانەکە ڕۆژی یەکشەممە 27ی تەمووز، سەردانی تورکیای کردووە و لە ناوچەی بورسا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە.
.
بەپێی ئەو وێنەیەی میدیای تورکیا بڵاویکردووەتەوە، چالاکوانەکە لە کاتی خۆپیشاندانێکی کوردانی نەوریجدا دەرکەوتووە و لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە ناسراوەتەوە لەگەڵ سەردانکردن بۆ تورکیا دەستگیرکراوە.
.