fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هێرشى هێزێکى ئاسایش بۆ سەر وێنەگرێکى ناس کوردى تیادا  تۆمارکراوە

میترۆ راپۆرتێکى لەبارەى پیشێلکاریی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە

16:27 چوار شه‌ممه‌ 25 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

سەنتەرى میترۆ بۆ ئازادى رۆژنامەگەرى راپۆرتێکى لەبارەى ئەو پێشێلکارییانە بڵاوکردەوە کە لە سێ هەفتەى رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانى کوردستان کراوە و تیایدا ئەو هێرشە تۆمارکراوە کە هێزێکى ئاسایشى سلێمانى کردیانە سەر وێنەگرێکى ناس کورد لە پەخشى راستەوخۆدا.

.

لە راپۆرتەکەى سەنتەرى میترۆدا ئاماژە بەوە کراوە “سەنتەری میترۆ لە كاتێكدا ئەركی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆو پێشمەرگە بەرز دەنرخێنی، داوا دەكات رێگری و پێشێلكاری بەرامبەر میدیاكاران بوەستێنن و رێز لەو بریارە بگرێت كە” راگرتنی هاتوچۆ لە نێوان شارەكاندا، رۆژنامەنوس و كارمەندانی دەزگاكانی راگەیاندن ناگرێتەوە”.

.

سەنتەرەکە داوا لە وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كاری رۆژنامەنوسان بەكەم تەماشا نەكەن، دەستهەڵگرن لە رێگرتن و هەراسانكردنیان، رۆژنامەنوسانیش لەناو جەرگەی شەڕی فایرۆسی كۆرۆنان، كارەكەیان شایەنی رێزە.

.

داواش لە ڕۆژنامەنووسان دەکات لە قۆناغی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنادا پاڵپشتی ئەو هەڵمەتە نیشتیمانیە بكەن، كە بۆ بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی و هۆشیاری خۆپارێزی تەندروستی بڵاوبكەنەوە پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی و ئەمنی بن و نەبنە سەكۆیەك بۆ بەرهەمهێنانی ترس و پڕوپاگەندە.

.

لەمیانەى راپۆرتەکەدا، میترۆ ئیدانەی هەڵسوكەوتی ناشارستانی ئەو هێزانە دەكات كە بریاری وەزیری ناوخۆ جێبەجێناكەن و كاری رۆژنامەنوسان بە كەم تەماشا دەكەن.

.

لەبەشێکى ترى راپۆرتەکەدا ئەو پێشێلکارییە تۆمارکراوە کە ڕۆژی 22ی ئازاری 2020، لە كاتی ڕوماڵی ڕاستەوخۆدا لە شاری سلێمانی كامێرامانی سایتی ناس نیوز (ئاودێر عومەر) لەلایەن هێزێكی ئاسایشەوە ڕێگیری لێكراو و ئازار درا.

.

دەقى راپۆرتەکەى سەنتەرى میترۆ بۆ ئازادى رۆژنامەگەریى

.

لەناو جەرگەی شەڕەكەن شایەنی ڕێزن

 

25ی ئازاری 2020: سەنتەری میترۆ داوا لە وەزراەتی ناوخۆو پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كاری رۆژنامەنوسان بەكەم تەماشا نەكەن، دەستهەڵگرن لە رێگرتن و هەراسانكردنیان، رۆژنامەنوسانیش لەناو جەرگەی شەڕی فایرۆسی كۆرۆنان، كارەكەیان شایەنی رێزە.

 

بە گوێرەی بەیانی ژمارە 11 كە لە 13ی ئازار دەچووە، واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە و ئاڕاستەی هەردو پارێزگای هەولێر و سلێمانی كراوە”بڕیاری راگرتنی هاتوچۆ لە نێوان شارەكاندا، رۆژنامەنوس و كارمەندانی دەزگاكانی راگەیاندن ناگرێتەوە، بە مەرجێك لە كاتی هاتن و چوندا باجی ئەو دەزگایەیان پێبێت كە كاری تێدادەكەن.”

.

سەنتەری میترۆ لە كاتێكدا ئەركی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆو پێشمەرگە بەرز دەنرخێنی، داوا دەكات رێگری و پێشێلكاری بەرامبەر میدیاكاران بوەستێنن و رێز لەو بریارە بگرێت كە” راگرتنی هاتوچۆ لە نێوان شارەكاندا، رۆژنامەنوس و كارمەندانی دەزگاكانی راگەیاندن ناگرێتەوە”

 

سەرنجمان داوە هیچ بەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێم لەكاتی پێشكەشكردنی ووتەكانیدا جگە لە (سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ریواز فایەق)، لە دورو نزیك سوپاسی رۆژنامەنوسان دەزگاكانی راگەیاندن ناكەن لە گواستنەوەی هەواڵ و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان.

 

سەنتەری میترۆ لە كاتێكدا داخوازی بۆ رۆژنامەنوسانی كوردستان دوپاتدەكاتەوەو داوایان لێدەكات ، لە قۆناغی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنادا پاڵپشتی ئەو هەڵمەتە نیشتیمانیە بكەن، كە بۆ بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی و هۆشیاری خۆپارێزی تەندروستی بڵاوبكەنەوە پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی و ئەمنی بن و نەبنە سەكۆیەك بۆ بەرهەمهێنانی ترس و پڕوپاگەندە.

.

لەهەمان كاتدا ئیدانەی هەڵسوكەوتی ناشارستانی ئەو هێزانە دەكەكات كە بریاری وەزیری ناوخۆ جێبەجێناكەن و كاری رۆژنامەنوسان بە كەم تەماشا دەكەن.

ئەمەش ئەو پێشێلكاریانەن كە لە 3 هەفتەی رابردوو گەیشتووە بە سەنتەری میترۆ و تۆمار كراون:

 

  • نیوەرۆِی 25ی ئازار لە ناحییەی چوارقورنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین بازگەیەكی هێزەكان 70 هێزی پێشمەرگە، رێگرییان لە دوو تیمی كەناڵی سپێدە و پەیام كرد، (بروا عەلی،بەرزان ئەحمەد، رێناس ئەرسلان) چوون بۆ وەرگرتنی ئاماری توشبوان بەڵام وەك خۆیان باسیدەكەن ” هێرشیان بۆ هێنیان و سوكایەتیان بە تیمەكان كرد”.
  • نیوەرۆی 24ی ئازار لەكاتی روماڵكردنی جموجۆڵی لەناكاوی بازاڕی دۆلارفرۆشانی شاری سلێمانی، هێزێكی ئاسایشی ناوخۆ بە دەمانچەی كارەبایی هێرشیانە كردە سەر تیمێكی كەناڵی ناوخۆییBMC ، كە پێك هاتبوون لە وێنەگرو پەیامنێری كەناڵەكە (زانا جەلال، پێشەوا بەختیار).
  • رۆژی 22ی ئازاری 2020، لە كاتی ڕوماڵی ڕاستەوخۆدا لە شاری سلێمانی كامێرامانی سایتی ناسنیوز (ئاودێر عومەر) لەلایەن هێزێكی ئاسایشەوە ڕێگیری لێكراو و ئازار درا.
  • رۆژی 22ی ئازار بنكەی پۆلیسی داسنیا لە پارێزگای دهۆك تیمی كەناڵی سپێدەیان دەسبەسەر كرد (ئازاد سعید،پەیامنێر، محمد حسێن،كامێرامان)
  • رۆژی 20ی ئازار لەسەر سكاڵای ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان كوردستان، ئومێد حاجی بەڕۆشكی لە سایتی پرس میدیا لەلایەن بنكەی پۆلیسی نەررۆز دەستبەسەركرا.
  • نیوەرۆی 20ی ئازار (سەفین حەمید و شڤان هەركی) لە ئاژانسی AFP و میدل ئێست ئیمێجسMiddle East Images، ویستویانە بچنە ئاكرێ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە رێنمایی تەندروستی و بریاری قەغەكردنی هاتووچۆن روماڵبكەن، لە بازگەی پردی بێخمە رێگرییان لێكرا.
  • رۆژی 14ی ئازار رێگری لە بێژەری كەناڵی NRT هەكار ئامێدی لە چوارتاوەو بەرەو ئۆفیسی كەناڵ دەچێت لە رێگادا لە بازگەی سیتەك رێگری لێكراوە، كارمەندانی بازگەكە پێیان ووتوە تەنها رێگە بە هێزی ئەمنی دەدەین.
  • لە 7ی ئازار لە لایەن پۆلیسی شەقلاوە، هونەر مزوری ، كارمەندی جەزیرە دەست بە سەر كرا، بە كەفالەتی ١٠ ملیون دیناری ئیراقی ئازادكرا، دۆسییەكەی پەیوەندی بە پۆستێكی فەیسبەكەوە هەبوو سەبارەت بە ڤایروسی كورونا.

 

  • رۆژی 1ی ئازار لە كۆمەڵگەی گومرگی حاجی ئۆمەران، لەناحیەیی حاجی ئۆمەران سەر بەقەزای چۆمان لە سنوری پارێزگای هەولێر رێگری كرا لە پەیامنێری رۆژنیوز (زۆزگ حەمەد مینە)، ئەو ویستوێتی وەك دەزگاكانی میدیای تر كە لەو شوێنە بوون ڕوماڵی جموجۆڵی بازرگانی و ڕێوشوێنە تەندروستی و ئەمنیەكان بكات بۆ ڕوبەڕوبونەوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

 

لەبارەی METRO  وە:

سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی  پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR  ی ئەمریكیدامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.

میترۆ بە پێی یاسای رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2011 دامەزراوەو مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.

.

لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە. بۆ ساڵی 2020 ژوار پرۆژە بە هاوكاری وەزراەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی و Intenews جێبەجێدەكات.

بۆ پەیوەندی:

07701528887 بۆ عەربی

07700004147 بۆ كوردی

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل