fbpx
Shadow Shadow

میا خەلیفە پەیامى هەیە بۆ خۆپیشاندانەکانى وڵاتەکەى

17:18 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

میا خەلیفە ئه‌ستێره‌ى پێشوى پۆرن پشتیوانى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات و داواش دەکات، واز له‌ لوبنانییه‌كانى بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان بكه‌نه‌ ئاهه‌نگێكى جه‌ماوه‌رى.

,

میا خه‌لیفه،‌ پێشتر ئه‌ستێره‌ى بوارى فیلمى “پۆرنى سێكس”ى بوه‌، نزیكه‌ى 19 ساڵه‌ لوبنانى به‌جهێشتوه، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌دژى گه‌نده‌ڵى و سیستمى سیاسى لوبنان، پاڵپشتییه‌كانى خۆى ده‌ربڕیوه‌ و داواش ده‌كات واز له‌ لوبنانییه‌كان بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان بكه‌نه‌ ئاهه‌نگێكى جه‌ماوه‌رى.

,

ئه‌و ئه‌ستێره‌ لوبنانییه،‌ له‌ هه‌ژمارى خۆى لە تویتەر ڤیدیۆیه‌كى خۆپیشاندانه‌ گه‌رموگوڕه‌كه‌ى لوبنانییه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، پشتیوانى خۆشى بۆ “داوا ڕه‌واكان”ى خه‌ڵكى لوبنان پیشانداوه‌.

,

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وێنه‌یه‌كى میا خه‌لیفه‌ له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌نێو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدایه‌، وا لێكدراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌مریكاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتوه‌ وێنه‌‌كه‌ بۆ ساڵى 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ میا خه‌لیفه‌ به‌شدارى خۆپیشاندانێكى ئه‌مریكاى كردووه‌.

,

چه‌ند ڕۆژێكه‌ خۆپیشاندانه‌كانى خه‌ڵكى لوبنان له‌ دژى “ناعه‌داله‌تى و گه‌نده‌ڵى” ده‌ستپێكردووه‌، داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت ده‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕاى جێبه‌جێكردنى چه‌ند داواكارییه‌كیان خۆپیشاندانەکان تا ئێستاش به‌رده‌وامن‌.

,

پێشتر لە عێراق و لوبنانیش لە چەند خۆپیشاندانێکدا، له‌لایه‌ن هه‌ندێ هاوڵاتییەوە وێنه‌ى میا خه‌لیفه‌ به‌رزدەکرایەوە و وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك به‌ڕوى سیاسییه‌كاندا، له‌سه‌رى نوسرابو “میا خه‌لیفه‌ له‌ ئێوه‌ شه‌ریفتره‌”.

,

پێشتر میا خه‌لیفه‌ ئه‌وه‌ى بۆ میدیاكان دركاندووه‌، دواى جیابوونه‌وه‌ى له ‌هاوسه‌رى یه‌كه‌مى له ‌ساڵى 2016، جارێكى تر هاوسه‌رگیرى كردووه‌ته‌وه‌ و وازیشى له‌ به‌شدارى كردن له‌ فیلمە پۆرنەکان هێناوه‌.

 

میا خەلیفە پەیامى هەیە بۆ خۆپیشاندانەکانى وڵاتەکەى

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل