fbpx
Shadow Shadow

میا خەلیفە باس لە پیشەسازی فیلمە ڕوتەکان و ژیانی پۆرنستارەکان دەکات [ڤیدیۆ]

19:59 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

میا خەلیفە بنەماڵەکەی بێبەرییان کردووە و دەڵێت “هەست دەکەم لەم جیهانەدا شوێنێک نەماوە تیایدا بژیم و ژیانی تایبەتیم لەدەستداوە”.

.

میا خەلیفە، پۆرنستارى پێشوو، لە میانەی بەرنامەی (هارد تاڵک) چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی (بی بی سی) بەریتانی ئەنجامداوە و باسی لە کۆمەڵێک نهێنی نێو فیلمە پۆرنۆکان کردوە و وەکو پیشەسازییەکی گەورەی قێزەون ناوى دەبات کە سودمەندەکانی کۆمەڵێک باند و کۆمپانیای بازرگانی جیهانین و هەروەها باس لە هۆکاری وازهێنانی لەو کارە ئاشکرا دەکات.

.

میا خەلیفە، چیرۆکی خۆی بەو شێوەیە باس دەکات “سەرەتا خێزانەکەم بەهیچ جۆرێک نەیاندەزانی کە من بوومەتە پۆرنستار بۆیە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو”.

.

میا خەلیفە تەمەنی 22 ساڵ بوو ئەو کاتەی دەستیدایە ئەو کارە و لەساڵی 2015 دا تەنها سێ مانگ لەو کارە بەردەوام بوو، بەڵام تا ئێستاش زۆرینەی ئەو فیلمانەی کە ئەو بەشداری  تیادا کردوە لە ماڵپەرە پۆرنەکاندا لە ڕیزبەندی زۆرترین بنیراوی ڕۆژ و هەفتە و مانگدایە.

.

میا خەلیفە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەهۆی بەشداریکردنى لەو فیلمە سێکسیانەدا تووشی ناڕەحەتی و تانە و تەشەرێکی زۆر بووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەى ناسیوە کە چیرۆکی هاوبەشیان هەبووە و وەکو ئەو ئەوانیش ئەکتەری فیلمە سێکسییەکان بوون.

.

دەڵێت ” ژیانمان بە تەواوەتی لێ تاڵ بووە لەدوای ئەوە وەکو پۆرنستار ناسراوین، ئەوەش جگە لەوەی کە ئەو کاتانەی لەناو فیلمە ڕووتەکان ڕۆڵمان بینوە وەکو کاڵایەک سەیرکراوین و بازرگانی بە ڕەگەز و لاشە و کەسایەتیمانەوە کراوە”.

.

میا روونیدەکاتەوە  “ئێمە کە بەشداریمان کردوە لە فیلمە سێکسییەکاندا تەنها بۆ ئەو کەسانە مایەی چێژ بووە کەلەڕێی شاشەکانەوە سەیری دەکەن بەڵام بۆ ئێمەی پۆرنستار هیچ چێژێکی نەبووە چونکە بەویستی خۆمان نییە کە لەگەڵ کێ سێکس دەکەین و هەروەها بەهۆی ئەوەی کە دەبێت وەکو فیلم ڕۆڵ ببینین لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا هیچ چێژێکی لێوەرناگرین”.

.

میا دەربارەی ناخۆشییەکانی دوای وازهێنانی لە پۆرنستارى باس لەوە دەکات “لەدوای ئەوەی کە وازم هێناوە لە بەشداریکردن لە فیلمە سێکسییەکان، ویستم وەکو کەسێکی ئاسایی بژیم و هاوسەرگیریم کردووە، بەڵام هێشتا خەڵکی وەکو پێشتر سەیرم دەکەن و ئەوەش کە بەفەرمی رامگەیاندوە وازم هێناوە کەسانێکی زۆر داوای کاری سێکسی و ژوانیان لێکردووم و تەنانەت ڕۆژانە لەڕێگای نامە و پەیوەندییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەمان داوام لێدەکەن کە ئەوەش هەستێکی زۆر ناخۆشی پێبەخشیووم”.

.

میا دوای سێ ساڵ لەوازهێنانی لە بەشداریکردن لە فیلمە سێکسییەکاندا جەختدەکاتەوە “ئێستاش هەرچەندە ماوەی سێ ساڵە وازم هێناوە لەو کارانە بەڵام تا ئەم کاتە نەمتوانیوە وەکو ژیانی ئاسایی خۆم بژیم و وا هەست دەکەم کە دەچمە دەرەوە خەڵکی بەڕووتی سەیرم دەکەن و ئەو جلانەش نابینن کە لەبەرمایە و هەستدەکەم ناتوانم لەم وڵاتەدا بژیم بە ئازادی و هیچ مافێکی کەسیم نەماوە وەکو مرۆڤێک، هەست بە شەرمیکی زۆر قوڵ دەکەم”.

.

خەلیفە ئاماژە بەوە دەکات “لە سەرەتای بەشداریکردنم لە فیلمە پۆرنەکاندا خێزانەکەم نەیاندەزانی کە کارێکی لەو جۆرە دەکەم، بەڵام دواتر بنەماڵەکەم بێبەرییان کردم لەخۆیان ئەو کاتەی زانیوویانە بوومەتە کارەکتەری فیلمە سێکسییەکان بۆیە هەستدەکەم لەبەرچاوی خێزانەکەم و شارەکەم و جیهان بوومەتە کەسێکی نامۆ و ناتوانم دەربکەووم و هەستی بەجێهێشتنی وڵاتەکەمم بۆ دروست بووە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل