fbpx
Shadow Shadow

مۆنیتەر: بەرهەم ساڵح لەکۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵی سەرەکی دەبێت

16:51 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-
سێشەممەی داهاتوو (٢٤ ی ئەیلولی ٢٠١٩)، بەئامادەبوونی 74 سەرۆکی وڵاتانی جیهان و 193 وەزیری وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆبوونەوەی کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک لەوڵاتى ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

.

سەرەڕای تاوتوێکردنی پرسی وڵاتانی هیند و پاکستان و سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆ سەر کوبا و فەنزەوێلا و کێشەی ئەتۆمی کۆریای باکور و دەرچوونی بەریتانیا لەئەوروپا و کێشەی عەرەب ئیسرائیل و قەیرانی تیرۆر … گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا و سعودیە و کێشەکانی ناوچەی ئارام و چەند پرسێکی تایبەت بە عێراق بەشێکی تری تەوەری کۆبونەوەکە دەبن، چاوەڕوان دەکرێت هەر یەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ڕۆڵی بەرچاویان لەو کۆبوونەوەیەدا هەبێت.

.

مۆنیتەر لەوتارێکیدا لەبارەی کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتان، کە لەمیانی کۆبوونەوەی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەئەمریکا بەڕێوە دەچێت، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پێویستە تیشک بخرێتە سەر ڕۆڵی دوو سەرۆکی ناوچەکە و جیهان، بەرهەم ساڵح و رەجەب تەیب ئەردۆگان.

مۆنیتەر: بەرهەم ساڵح لەکۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵی سەرەکی دەبێت

.

مۆنیتەر باسی لەوەش کردووە، ترەمپ و ئەردۆگان پێش وادەی کۆتایی بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی ئارام لەسوریا، دیدار ئەنجامدەدەن، هەروەها بەرهەم ساڵحیش دیدی سیاسی عێراق و ناوچەکە دەخاتە ڕوو.

.
مۆنیتەر ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، بێ ئەوەی لەبایەخی پرسەکانی تری کۆبوونەوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کەمبکرێتەوە، رۆڵی ئەو دوو سەرۆکە لەچاوەڕوانیدا دەبێت بەهۆی ئەوەی هەردووکیان لەدوو وڵاتەوە دەچنە نیویۆرک کۆمەڵێک بەرژەوەندی و ئامانج و ئاڵێنکاری وڵاتەکانیان و ڕۆڵیشیان لەسەر ئاستی ناوچەکە باس دەکەن.

.

با لە ئەردۆگانەوە دەستپێبکەین، ئەو دەیەوێت ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ببەسـتێتەوە ئەو لوتکەیەوە کاتێک هەوڵی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی تری دونیادا دەدات.

.
هەفتەی ڕابردووش ئەستانە هەر سێ سەرۆک پۆتن و ڕۆحانی و ئەردۆگانی لەسەر پرسی سوریا کۆکردەوە، هەڵوێستی ئێمە خوێندنەوەیەکە بۆ ئەو هەوڵانەی کەپۆتن دەیەوێت لەکۆتایدا ئەردۆگان و ئەسەد کۆبکاتەوە، ئەوەش بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئاڵۆزییە جیاجیاکانی سوریا بەئیدلەب و ناوچەی ئارام لەباکوری سوریا و گەڕانەوەی نزیکەی 3 ملیۆن ئاوارەی سوریا لەتورکیا بەرەو وڵاتەکەیان.

.
حەمید رەزا عەزیزی لەبارەی لوتکەکەوە ئەوەی ڕاگەیاندووە، لەکۆبونەوەی لوتکەدا ڕۆحانی ڕێککەوتنی دوو قۆڵی ساڵی 1998ی نێوان تورکیا و سوریا وەکو نمونەیەکی باش زانیوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنی و هەمیش بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ڕێککەوتنی ئەدەنە کە بەناوی شارێکی تورکیاوە نراوە، ڕێگری لەتورکیا و سوریا کردووە شەڕی پەکەکە لەناو خاکی سوریادا بکەن و سوریاش عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕادەستی تورکیا کرد و سەرجەم بارەگاکانی پەکەکەشی لەوڵاتەکەیدا داخست ئەوەش بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوانیان.

مۆنیتەر: بەرهەم ساڵح لەکۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵی سەرەکی دەبێت

.
لەو بارەیەوە مەکسیم سوشکۆف نوسیوویەتی ” ئامانجی پۆتینە ئەو ڕێککەوتنە زیندوو بکاتەوە بەمەبەستی پاراستن و گەڕانەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا کە ماوەیەکە لێی دوورکەوتوونەتەوە”.

.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی جاک دیتچ، بەرپرسانی ئەمریکا و تورکیا چەند هەنگاوێکی گرنگیان بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی ئارام بڕیوە و لەئێستاشدا لەلایەن بەرپرسانی پنتاگۆنەوە بەدوای میکانیزمێکی ئەمنیدا دەگەڕێن، بە دەستپێکردن بە کێوماڵیکردنی هاوبەشی زەمینی و ئاسمانی و هەروەها لابردنی چەند پارێزبەندییەکی سەر یەکینەکانی پاراستنی گەلیشەوە.

.
لەگەڵ ئەوەشدا ، ئەو هەنگاوانە هەندێک بەستەڵەکی لەبەردەم ئەردۆگاندا تواندۆتەوە، بەڵام ڕەنگە ئەردۆگان نەتوانێت لەوە زیاتر ئارام بگرێت لەسەر یارمەتیە بەردەوامەکانی ئەمریکا بەچەک و چەند کەرەستەیەکی سەربازی تر بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لەدژی چەکدارانی داعش، پێشریش چەند جارێک نووسیمان ، هێزەکانی سوپای سوریای دیموکراتی هاوپەیمانی ئەمریکا لەبەشێکی سەرەکی یەکینەکانی پاراستنی گەل پێکدێت ئەوەش سەر بە پەکەکەیە کە ئەمریکا بەڕێکخراوێکی تیرۆریستی وەسفی کردوون.

.
لە ١٦ ی سێپتەمبەردا ئەردۆگان بە هەردوو هاوتا ڕوسی و ئێرانیەکەی وت :” ئێتر مەترسی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر سوریا نەماوەتەوە، بەڵکو گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئایندەی ئەو وڵاتە هێزەکانی پەیەدە و یەپەگەیە کەبەردەوام پەکەکە پشتیوانیان دەکات، بەوەش سوریا و ناوچەکەش ئاشتی بەخۆیەوە نابینێت”.

.

لەدوای دوو ڕۆژ بەپشتبەستن بەپاڵپشتیەکانی پۆتن و ڕۆحانی، ئەردۆگان روونیکردەوە :”ئەگەر بێتو لەماوەی دوو هەفتەدا چارەسەری قەیرانەکە نەکرێت ئەوا پلانی تایبەتی خۆمان بە ناوی ئارام جێبەجێ دەکەین”.

.

دیبکۆ کۆپۆلۆ لەو بارەیەوە نوسیویەتی :” ئەردۆگان دەیەوێت ناوچەی ئارام نزیکەی چوار ملیۆن ئاوارەی سوریا کە بەشێکیان ئێستا لەتوکیا دەژین لەخۆبگرێت، تەنانەت ئەگەریش تڕەمپ بیر لەدابینکردنی 25 ملیۆن دۆلار بکاتەوە بەمەستی بەرقەرارکردنی ئاسایش لەو ناچانە سەرەڕای دابینکردنی 300 میلۆن دۆلاری تر لەلایەن ئەمریکا و سعودیە و ئیماراتەوە، بەڵام ئەو بڕە پارەیە لەچاوەڕوانی پلانە گەورەکەی ئەردۆگاندا نیە لەپرسی ئاوارەکان و ناوچەی ئارام”.

.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش پلانەکەیان بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی ئارامی سوریا تەنها لە 14بۆ 15 کیلۆمەتر چوونە قوڵاییە بۆ ناو خاکی سوریا و ئەردۆگانیش بەوە ڕازی نابێت و دوو هێندەی دەوێت.

.
ئەمە جگە لەوەی لە دیدی هەردوو لا بۆ پرسی یەکینەکانی پاراستی گەل ڕوانینێکی دوور لەیەک بوونی هەیە.

.
بۆیە ئەردۆگان لە لوتکەکەدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکادا دەیەوێت زۆر بابەت بوروژێنێت، دۆناڵد تڕەمپیش سەرپەرشتی لوتکەکە دەکات و بەوەش ئەو دوو سەرکردەیە ڕۆڵی ڕاستەقینەیان دەبێت.

مۆنیتەر: بەرهەم ساڵح لەکۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵی سەرەکی دەبێت

.
تڕەمپ بەقسەی ڕاوێژکارەکەی نەکرد و دوو دڵ بوو لەسزادانی تورکیا بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی S-400 ی ڕوسیەوە، ڕەنگە ئامادەبێت بۆ ئەوەی لەبارەی فڕۆشتنی سیستمی بەرگری پاتریۆتی ئەمریکا بە تورکیا گفتوگۆ بکات، وەڵامی تڕەمپ لەبارەی ڕووبەرێکی فراوانتر بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی ئارام لەسوریا نازانرێت، هەرچەندە تڕەمپ ڕووبەڕووی چەند خواستێکی تورکیا دەبێتەوە بەڵام ئامادەش نابێت بۆ ڕزگارکردنی کوردانی سوریا.

.
تڕەمپ و ئەردۆگان و پۆتن هیچ عەسایەکی سیحریان بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئاوارەکانی تورکیا پێنییە و ڕاگرتنی ناکۆکیەکی توندی نێوان ئەردۆگان و ئەسەدیش بەو ئاسانیە نایەدی، ئەمریکا ئامۆژگاری ئەردۆگان دەکات لەڕێگەی پۆتنەوە هەوڵی نزیکبوونەوە لەو پرسە نەدات.

.
لەو بارەوە سەمیح ئیدز نوسیویەتی :” وەڵامی کۆتایی لەجۆرێک سازانی نێوان تڕەمپ و پۆتن لەسەرپرسی سوریا خۆی حەشارداوە، بەڵام پێناچێ بەمنزیکانەش ئەوە بچێتە سەر کاغەز ، تا ئەو کاتەش ئەردۆگان دەکەوێتە نێوان بژاردەی پۆتن و تڕەمپ لەلایەک و، گرفتەکانی نەبوونی بژاردەیەکی باشتر لەسەر پرسی سوریا لەلایەکی ترەوە”.

مۆنیتەر: بەرهەم ساڵح لەکۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵی سەرەکی دەبێت

.
بەرهەم ساڵح، وەرچەرخان بەرەو سیستمێکی نوێی هەرێمی

.
لەکۆبوونەوەکەی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ڕۆڵی تەنها لەسەر ئاستی وڵاتەکەی نابێت، بەوپێیەی عێراق لەهێڵی پێشەوەی ڕوودان و بەرزبوونەوەی هەر گرژی و ئاڵۆزییەکە گەر لەنێوان سەربازانی ئەمریکا و سعودیە و ئێراندا لەدوای ڕوداووی هێرشکردنە سەر کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودیە بکەوێتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل