fbpx
Shadow Shadow

مۆرینۆ بۆ یاریزانانی تۆتنهام: ئەبم بە باوکتان بە هاوڕێتان تەنانەت کچە هاوڕێشتان ئەوەی ئێوە بتانەوێت

13:54 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی بەڕیتانیا پلانەکانی خۆزێ مۆرینۆی پرتوگالییان لە یانەی تۆتنهام ئاشکراکرد، ئاماژەیان بەوەکردووە، مۆرینۆ بە یاریزانەکانی وتوە، دەبێت بە هەرشتێک کە یاریزانەکانی بیانەوێت، تەنانەت بە کچە هاوڕێشیان.

,

ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی بڵاویکردەوە، کە مۆرینۆ پلانەکانی خۆی خێرا گەیاندووەتە بەرپرسانی یانەی تۆتنهام و داوای لێکردوون، بەخێرایی گرێبەستی هەرسێ یاریزان ئێریکسن و ڤێرتۆنغێن و ئاڵدەرفیرد نوێبکەنەوە.

,

بەگوێرەی ڕؤژنامەکە، مۆرینهۆ بە بەرپرسانی یانەکەشی ڕاگەیاندووە، ئەگەر سەرکەوتو نەبوون لە هێشتنەوەی ڤێرتۆنغێن یاخود ئاڵدەرفیرد، ئەوا گرێبەست لەگەڵ ڕۆبن دیازی بەرگریکاری یانەی بەنفیکا واژوو بکەن.

,

هاوکات سپێشڵ وەن داوایەکی دیکەی لە بەرپرسانی یانەکەی ئەوەیە، کە نیمانیا ماتێچی سڕبی بۆ بگوازنەوە، ئەوەشی جێی سەرنجە، ئەو یاریزانە کاتێک لە یانەی چێڵسی لەژێر دەستی مۆرینۆ یاری دەکرد و دواتر مۆرینۆ بوە ڕاهێنەری یانەی مانچستەریونایتد، ئەوکاتیش داوای گواستنەوەی ماتێچی کرد و یاریزانەکەی لەگەڵ خۆی بەرەو مانچسەر برد، ئێستاش دەیەوێت بەرەو تۆتنهام پەلکێشى بکات.

,

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، لەکاتى کۆبوونەوەى لەگەڵ یاریزانەکان بۆ وەرگرتنى پشتیوانییان مۆرینۆ پێی وتون: “ئەبم بە باوکتان، هاوڕێتان، تەنانەت کچە هاوڕێشتان، هەرشتێک ئێوە بتانەوێت”.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل