fbpx
Shadow Shadow

موچەى حەوت مانگى ژمارەیەک فەرمانبەر خەرجکرا

09:07 چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیارى سەرۆکى حکومەت موچەى حەوت مانگى ژمارەیەک فەرمانبەرى گرێبەست خەرجکراوە.

.

سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى لە فەیسبوکى خۆى ئاماژەى بەوەکردووە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی حەوت مانگی ساڵی 2019 ی (380) فەرمانبەری گرێبەستی پەرەپێدان خەرج کرا.

.

هاوشێوەى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران، ماوەى چەند ساڵێکە موچەى فەرمانبەرانى گرێبەستیش دوادەکەوێت و حکومەت لەوادەى خۆیدا دابەشی ناکات.

.

لە ئێستاشدا فەرمانبەرانى گرێبەست داوادەکەن بەهەمیشەیی دابمەزرێنرێن و حکومەتى هەرێمیش لە 13ى ئەم مانگەدا لیژنەیەکى لەو بارەیەوە پێکهێنا.

.

هەروەها پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەمى بۆ بۆ پڕۆژە بڕیارى بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە و داواى لە حکومەت کردووە لەو بارەیەوە وەڵامیان بداتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل